ڕاکێشانی کاش لەڕێگای ئایر Iris Project

ڕاکێشانی کاش لەڕێگای ئایر Iris Project

 

زێن کاش هاوبەشی پێشکەش دەکات لەنێوان خۆی و UNHCR (نەتەوە یەکگرتوەکان) و کۆمپانیای Iris Guard.
کە کار دەکەین لەسەر پێشکەش کردنی یارمەتی دارایی بۆ پەنابەران و سودمەندبووان بە نەرمی لەڕێگای دڵنیابوونەوە لە ناسنامەی سودمەندبوو بە بەکارهێنانی مۆری چاو (Iris-scan) و ڕاکێشانی یارمەتی لەڕێگای بریکارەکانی زێن کاش

 

تایبەتمەندییەکانی ڕاکێشانی کاش بەدڵنیابوونەوە لە مۆری چاو Iri

  • پێویست بەتۆمارکردنی جوزدانی زێن کاش ناکات و پێویست بە بەرنامەی زێن کاش ناکات
  • هەموو داتاکانی سودمەندبوو تۆمارکراوە پێشوتر لەلایەن هاوبەش یان ڕێکخراوی دۆنەر (نەتەوە یەکگرتوەکان)
  • بەرزترین ستاندارتی پاراستنی جیهانی دابین دەکات بۆ گواستنەوەی پارە بۆ سودمەندبووان بە سەلامەتی و بەبێ ماندوبوون
  • ڕاکێشان تەنها لەبریکاری ڕرێگاپێدراو دەبێت لەلایەن زێن کاش کە خاوەنی ئامێری مۆری چاوە (Iris guard) بۆ دڵنیا بوونەوە لە مۆری چاوی سودمەندبوو
  • داوای ئامادەبوونی کەسی سودمەندبوو دەکات بۆ وەرگرتنی مۆری چاوی لەگەڵ بردنی تەلەفۆنی بۆ نیشاندانی کورتەنامە وەرگیراوەکە لە ڕێکخراو بۆ ئەوەی بریکار دڵنیابێتەوە لە شیاوی سودمەندبوو لە بەخشینە داراییەکە
  • هیچ باجێک لەلایان سودمەندبوو نادرێت لەڕاکێشانی بەخشینە داراییەکە و هەموو باجەکان لەلایەن بریکاری زێن کاش دەدرێت
  • پشتگیریەکی زۆر لەلایەن ستافی زێن کاش بۆ سودمەندبوو یان ڕێکخراو، و پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ سودمەندبوو لەڕێگای کورتەنامە

 

هەنگاوەکانی پڕۆسەی ڕاکێشانی پارە چیە و بەڵگەنامە داواکراوەکان چین؟

  • کەسی سودمەندبوو ئاگادار دەکرێتەوە لەڕێگای کورتەنامە ئەگەر شیاو بوو بۆ وەرگرتنی پارەی یارمەتی، و نامەکە ئەم زانیارییانە لەخۆی دەگرێت: ناوی سودمەندبوو، ژمارەی تۆمار، ژمارەی ناسنامە، ناونیشان و ناوی نزیکترین بریکاری زێن کاش، ئەو پارەی وەری دەگریت و کاتی وەرگرتن 
  • چوون بۆ بریکاری دیارکراو
  • هینانی مۆبایلی تایبەت بۆ دەرکەوتنی کورتەنامەی دەستکەوتوو لەلایەن ڕێکخراوەکە بۆ ئەوەی بریکار دڵنیابێت لە شیاوی بۆ پارەدانەکە
  • وەرگرتنی مۆری چاوی تایبەت بەخۆت بۆ دڵنیا بوونەوە لە ناسنامەت
  • بریکار هەڵدەستێ بە ڕاکێشانی پارە دوای دڵنیابوون لە ناسنامە
  • دوای ڕاکێشانی پارە پسولەی وەرگرتنەکە چاپ دەکرێت لە ئامێری بریکار کە هەموو ووردەکارییەکانی پڕۆسەی ڕاکێشان نیشان دەدات، دەبێت سودمەندبوو و بریکار ئیمزا لەسەر پسولەی وەرگرتنەکە بکەن بۆ گەرەنتی مافی هەردوو لایەن و بەپێی ڕێنماییەکان لەگەڵ پێویستی وەرگرتن و پاراستنی کۆپی لە لایەن هەردوو لایەن 

 

و ئەوەی پێویستە تێبینی بکرێت

  • تەنها ئەو کەسەی ناوی هاتووە لە کورتەنامەکە دەتوانێت پارەکە وەربگرێت
  • هەموو کارەکانی یارمەتی لەلایەن کارمەندی زێن کاش بێ بەرامبەر دەبێت، کارمەندانی کۆمپانیا هەڵدەستن بە دەرکردنی پسولەکە 
  • لەکاتی تەواو بوونی گواستنەوەی پارە، تەنها وەرگر هەڵدەستێ بە ئیمزا کردن لەکاتی یەکسانی بڕە وەرگیراوەکە لەگەڵ بڕی نوسراو لە پسولەکە
  • ئەگەر کێشەیێک هەبێت لەمۆری چاو تکایە پەیوەندی بکە بە نزیکترین سەنتەری تۆمارکردنی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران ئەوەش پێش بەسەرچوونی بەرواری کورتەنامەکە
ڕاکێشانی کاش لەڕێگای ئایر Iris Project