بەستنەوەی هەژماری بانکی

 هەژماری بانکیت ببەستەوە لەگەڵ جوزدانی زێن کاش و بانک بکە گیرفانت


وجوزدانت پڕبکەوە ڕاستەوخۆ لە هەژماری بانکیت و چێژ وەرگرە لەهەموو تایبەتمەندییەکان و خزمەتگوزارییەکانمان کە بەهۆیانەوە ژیانت بۆ ئاسان دەکەین

پارەت بەکاربێنە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو لەڕێگای ئێمە وەکو پارەدانی بازرگان و گواستنەوەی پارە بە ئاسانی، پڕکردنەوەی باڵآنس و ڕاکێشانی پارە لەڕێگای هەزارەها بریکاری زێن کاش کە لەهەموو عیراقن


بانکە بەردەستەکان:

بانکی ناحکومی عیراقی

 

شێوازی بەستنەوەی هەژماری بانکی ناحکومی عیراقی لەگەڵ جوزدان:

●    ئەپلیکەیشنی زێن کاش بکەوە
●    "بەستنەوەی هەژماری بانکی" هەڵبژێرە لە لیستەکە
●    پەنجەرەیەک دەردەکەوێت "بانکەکەت هەڵبژێرە"
●    ژمارەی بەکاربەر داخڵ بکە (حەوت ژمارەکە لە چەپەوە بۆ ڕاست) کە دەتوانیت بیدۆزیتەوە لە کارتی هەژمارەکەت کە دەستت دەکەوێت لەکاتی کردنەوەی هەژمار، کە هەمان 7 ژمارەی یەکەمە لە ژمارەی هەژمارەکە، ژمارەی هەژمار هەروەها دەتواندرێت بدۆزرێتەوە لە کورتەنامەی وەرگیراو لەکاتی ڕاکێسان یان پارە دانان، یان پسولەی ئامێری ڕاکێشان.
●    کۆدی کاراکردنی کاتی دەنێردرێت
●    دڵنیابەرەوە لە زانیارییە تایبەتەکانت کە لەبانک بەردەستە
●    دڵنیابەرەوە لە پڕۆسەی بەستنەوەکە.

 

 بۆ دووبارە پڕکردنەوەی جوزدان لە هەژماری بانکی:

●    ئەپلیکەیشنی زێن کاش بکەوە
●    "دووبارە پڕکردنەوەی جوزدان" هەڵبژێرە
●    ڕێگای پڕکردنەوە لە هەژمارە بانکیە بەردەستەکان هەڵبژێرە 
●    بڕی پڕکردنەوەکە داخڵ بکە و کۆدی جوزدان داخڵ بکە
●    کۆدی دڵنیای بەدەستت دەگات لە بانک، تکایە داخڵ بکە بۆ تەواو بوونی پڕۆسەکە
●    پڕۆسەکە بە سەرکەوتووی تەواو بوو.

 

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن لەڕێگای واتساپی ژمارە +9647806999902
یان پەیوەندی بکە بەژمارەی سەنتەری خزمەتگوزاری بە خۆڕایی “107” (لەناوەوەی تۆڕی زێنی عیراق)