گواستنه‌وه‌ى پاره (له جزدانه‌وه بۆ جزدان)
له ڕێگه‌ى به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزارى “زین كاش" ئێستا ده‌توانیت پاره بنێریت و وه‌ربگریت له تاكه‌كانى خێزان و هاوڕێیان و كه‌سانى تره‌وه بۆ ئه‌وان له هێڵى تهلهفۆنهكهتهوه به ڕێگه‌یه‌كى كارا و ئاسایش و ئاسووده.
هه‌روه‌ها ده‌توانیت مووچه‌ى مانگانه بۆ کەسوکارت بگوازیته‌وه له شاره‌كانه‌وه بۆ گونده بچووكه‌كان. هه‌روه‌ها خێزانه‌كان ده‌توانن باجى خوێندنى منداڵه‌كانیان و خه‌رجییه‌كانیان بنێرن … هتد.
بۆ زانینی شوێنی نزیکترین بنکەی باوەڕپێکراوی زین کاش پەیوەندی بکە بە ژمارەی خۆڕایی #260* یان لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی زین کاش ، هەروەها دەتوانی سایتەکانمان بەکاربێنیت، بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە 107
چۆن پاره بگوازمه‌وه له ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی زین كاش؟
- بڕۆ ناو ئه‌پڵیكه‌یشنی زین كاش و" گواستنه‌وه‌ی پاره" هه‌ڵبژێره پاشان بڕی ئەو پارەیە تۆمار بكه كه ده‌ته‌وێ بیگوازیته‌وه.
- ژماره‌ی جزدان/ مۆبایلی وه‌رگر تۆمار بكه.
- ده‌ست بنێ بە گواستنه‌وه، وكۆدی نهێنی جزدان تۆماربكه پاشان خۆت لە پرۆسەکە دڵنیابکەوە، راستەوخۆ ئاگاداركردنهوهیهكت پێده‌گات تایبەت به ورده‌كاری وته‌واوبوونی حهواڵهكه.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌رده‌وام گه‌شت ده‌كه‌ن و حه‌زناكه‌ن پاره‌ى كاش هه‌ڵبگرن ده‌توانن سوودمه‌ند بن له‌م خزمه‌تگوزارییه و پارە بۆ خۆیان بنێرن و لە شارێکی دیکەدا وەریبگرن.
- له‌ڕێگه‌ى پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى پاره بۆ خزمه‌تگوزارى "زین كاش" ئه‌توانرێت هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بگوازرێته‌وه له جزدانى ئه‌لیكترۆنی بۆ هه‌ر جزدانێكی دیكه‌ى تایبه‌ت به‌ژماره‌یه‌ك له‌نێو تۆڕى زین ى عێراق.
- ده‌توانرێت پاره بگوازرێته‌وه له‌ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندیكردن به‌ژماره‌ى كورتكراوه #210* و پاشان ژماره 1هەڵبژێرە و رێنماییه‌كان په‌یڕه‌و بكات.