پارەدان بەبازرگانەکان
خزمەتگوزاری بازارکردنی ئەلیکترۆنی و دانی پسولەی بازرگانەکان لەزێن کاش تاقی بکەوە
کە دەتوانیت بازاری بکەیت و پارەی کڕینەکان و پسولەکانت بدەیت لەو ماڵپەرانەی کە پەرەدانی ئەلیکترۆنیان بەردەست کردووە بە بەکارهێنانی "زێن کاش" کە ئەوەش کڕینی کاڵا و خزمەتگوزاری و بەرهەمی جۆراوجۆر، جل وبەرگ، تکتی فڕین دەستەبەر دەکات دەست بەجێ و بەڕێگایەکی ئاسان و سەلامەت. لەگەڵ توانای پارە دانی خێرا بۆ فرۆشگاکان کە پەسەندی پارەدان دەکەن لەڕێگای QR.
چۆنیەتی پارەدان لەماڵپەرەکانی بازاری کردنی ئەلیکترۆنی:
● کاڵاکانت هەڵبژێرە لە ماڵپەری بازاری کردنی ئەلیکترۆنی و بیانکە سەبەتەی کڕین.
● پڕۆسەی کڕین پشت ڕاست بکەوە بۆ چوونە سەر پڕۆسەی پارەدان.
● پارەدان لەڕێگای زێن کاش هەڵبژێرە.
● ژمارەی جوزدان و ژمارەی نهێنی جوزدان داخڵ بکە
● کۆدی نهێنی کاتی داخڵ بکە کە بەدەستت دەگات لەڕێگای کورتەنامە بۆ تەلەفۆنەکەت لەماوەی 30 چرکە، پڕۆسەی پارەدانەکە بە سەرکەوتووی ئەنجام دەدرێت
چۆنیەتی پارە دان لە ناوەوەی ئەپلیکەیشنی زێن کاش:
● ئەپلیکەیشنی زێن کاش بکەوە
● "دابینکەرانی خزمەتگوزاری" هەڵبژێرە
● پۆلەکە هەڵبژێرە دواتر ئەو فرۆشگایەی پارەی پێ دەدەی.
● نرخ داخڵ بکە، ناو، زانیاری داواکراو دواتر ناردن دابگرە و کۆدی نهێنی جوزدان داخڵ بکە دواتر پڕۆسەکە پشت ڕاست بکەوە.
● دەست بەجێ ئاگادارکردنەوەی تەواوبوونی پڕۆسەکە و ووردەکاری بە دەستت دەگات.
چۆنیەتی پارەدان لەڕێگای کۆدی QR لە ئەپلیکەیشنی زێن کاش:
● ئەپلیکەیشنی "زێن کاش" بکەوە
● ووشەی "پارەبدە" دابگرە لە لیستی سەرەکی
● "پارە بدە لەڕێگای کۆدی QR" هەڵبژێرە
● کامێراکەت ئاراستەی کۆدەکە بکە
● بڕی پارەی داواکراو داخڵ بکە ئەنجا "دواتر" دابگرە
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن لەڕێگای واتساپی