پلاتفۆرمی بەڕێوەبردنی سکاڵای هاوڵاتییان تایبەت بە بانکی ناوەندی عێراق

پلاتفۆرمی بەڕێوەبردنی سکاڵای هاوڵاتییان تایبەت بە بانکی ناوەندی عێراق

بانکی ناوەندی هەوڵدەدات کوالێتی خزمەتگوزارییە بانکییەکانی بەرزبکاتەوە کە پێشکەشی هاوڵاتیان دەکات، لەڕێگەی پلاتفۆرمێکی ئەلیکترۆنی تایبەت بە وەرگرتن و چارەسەرکردنی سکاڵاکان، کە دڵنیایی دەدات لە وەڵامدانەوەی خێرا و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی کڕیاران دەبنەوە.

لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک کە لەلایەن کۆمپانیاکەوە چارەسەر نەکرێت، دەتوانیت لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی بانکی ناوەندییەوە سکاڵاکەت پێشکەش بکەیت، لە پەنجەرەی پلاتفۆرمی بەڕێوەبردنی سکاڵاکان لە ڕێگەی QR کۆدەوە یان لە ڕێگەی لینکی: complaint.app.cbi.iq​​​​​​​