مەرجە گشتیەکان
ڕێبه‌ری مەرج و ئه‌حكامه گشتییەکان بۆ بەشداریبوون له زین کاش
پێشەکی:
ئەم ڕێککەوتنە بریتییه له‌و مەرج و ئه‌حکامانه بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانی جزدانی عێراق - زەین کاش ، قه‌بوولکردنی ئەم مەرج و ئه‌حکامانه وه‌كوو گرێبەستێکی سه‌پاندن لەنێوان کڕیار و کۆمپانیای جزدانی عێراقی (زەین کاش) ههژماردكرێت ، كه ئیشده‌كات وه‌كوو كۆمپانیای دابینکەر له‌باره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێدان و دانه‌وه‌ی دارایی له‌ڕێگه‌ی ئنترنێت و ته‌له‌فۆنی مۆبايل.
ئیمزاکردنی فۆرمی داواكردنی به‌شداریبوون له خزمه‌تگوزارییه‌كانی جزدانی عێراق - زین کاش ده‌بێته دانپێدانان لەلایەن کڕیارەوە بۆ قه‌بوولكردنی ئه‌م مەرج و ئه‌حكامانه. هەر جارێک کە دەتەوێت سایتەکەمان بەکاربهێنیت، تکایە مەرجەکانی ئێرە بپشکنە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە لە مەرجەکان تێدەگەیت کە لەو کاتەدا جێبەجێی دەكرێن.
پێناسەکان:
ئەم وشانە و دەستەواژەی خوارەوە لە هەر شوێنێک سه‌رهه‌ڵده‌دات لەم ڕێككه‌وتنه ، ئه‌م واتاناهی تایبه‌تی خوارەوە بۆیان دانراوە:
خزمەتگوزاری: خزمەتگوزاری پارەپێدانی ئەلکترۆنی كه لەلایەن جزدانی عێراقی - زەین کاش دابینکراوە ، کە به‌م شێوه مامەڵەی دارایی کڕیار بەڕێوەدەبرێت ، کە کڕیارێکی تۆمارکراو ده‌توانێت خزمەتگوزارییه‌كه به‌كاربهێنرێت بەپێی ڕێنمایی و یاساكانی بانكی ناوەندیی عێراق ، و بەپێی ده‌قه‌كانی یاسای ئیمزای ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییه‌كان ژمارە 78ی ساڵی 2012 و سیسته‌می خزمەتگوزاریەکانی پارەپێدانی ئه‌لكترۆنی ژماره 3ی ساڵی 2014.
جزدانی عێراق – زین كاش: کۆمپانیایێکه کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی پێدراوە پسپۆره به دابینکردنی خزمەتگوزارییە داراییەکان و خزمەتگوزارییەکانی پێدان كه له‌ڕێگه‌ی مۆبایل و ئینتەرنێت پێشكه‌شكراوه ، کە مامەڵە داراییەکان بۆ كریار ئاسانده‌كات به‌گوێره‌ی خزمه‌تگوزارییه ڕێپێدراوه‌كان.
کارتی بەشداریکردن یان كارتی SIM: كارتێكه كه کڕیارەکە دەتوانێت لێی سوود وەربگرێت لە به‌كارهێنانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و خزمەتگوزارییەکانی دیكه کە لەلایەن جزدانی عێراق - زین کاش دابینكراون لە ڕێگەی هەموو تۆڕەکانی بەکاپێكهری مۆبایلەوە.
زین كاش و / Zain Cash: هێمایەکی بازرگانيیه كه تۆمارکراوە بۆ کۆمپانیای جزدانی عێراق ، و بۆ ئاماژەکردن و بازارکردنی بازرگانیی خزمەتگوزاریەکە بەکاردێت.
کڕیار: وەرگری متمانەپێکراوەکەی به شێوه‌ی یاسایی بۆ خزمەتگوزاری جزدانی عێراق – زین کاش.
داواکاری تۆمارکردن: هەر داواکارێک کە بیەوێت تۆماربكات بۆ وه‌رگرتنی خزمەتگوزاریەکە بەڵام لەلایەن جزدانی عێراق – زین کاش به‌شێوه‌ی یاسایی پەسەندنەکراوە.
گواستنەوەی پارە: مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه خزمەتێكه کە ڕێده‌دات به گواستنەوەی پارەی ئەلیکترۆنی له نێوان كریاره‌كان و بازرگانه‌كان و بریكاره‌كان لەڕێگەی خزمەتگوزاریی زین كاش هەروەها خزمەتگوزارییەکانی تری گواستنەوەی پارە کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی پێدراون و لە جزدانی عێراق – زین كاش ڕاگهیتاندرێت له كاتی پێشكه‌شكردن.
سەنتەری خزمەتگوزاری کڕیاری زین كاش: ژمارەی پەیوەندیی یەکگرتوو بۆ جزدانی عێراق - زین کاش ، کە لە ماڵپه‌ڕی فەرمیی جزدانی عێراق - زین کاش zaincash.iq دەدۆزرێتەوە، بۆ مەبەستی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی کڕیارەکان و چارەسەرکردنی هەر كێشه‌یێكی ته‌كنیكی بۆ كریاركان سه‌رهه‌ڵده‌دات.
پارە شوشتن: واتە چالاکه و مامەڵە قەدەغەکراوهكان و سزا له‌سه‌ریان دراوه بە پێی ئەو یاسایانەی کارپێكراون.
حیسابی ئەلیکترۆنی: هەروەها بە ناوی "حسابی جزدانەکە" ئاماژه پێی ده‌كرێت، حیسابێكه كه پێشكه‌شكراوه پاشه‌كه‌وتكراوه له‌لایه‌ن جزدانی عێراق – زین كاش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كریار کاتی بەشداربوون. ئەم حیسابه دەبێت بڕه‌كانی پاره‌ی كریار بگرێته‌وه.
باڵانس: بڕی پارەی ئەلیکترۆنییه كه بەردەستە لە جزدانی کڕیارەکە.
دابەشکار / بریکار: ئەو کەسەیه كه لە لایەن جزدانی عێراق دامه‌زاروه بۆ دابینکردنی ئەو خزمەتگوزارییانە کە ڕێککەوتن له‌سه‌ریان هه‌یه له (ڕێككه‌وتنی بریكار زین كاش).
خزمەتگوزاریەکانی دابەشکار: ئەم خزمەگوزارییانهیه و ئهركانهیه كه لەلایەن دابەشکار / بریکار جێبه‌جێده‌كرێت و بەستراوه به خزمەتگوزاریەکانی زین کاش ، وه‌كوو وه‌رگرتنی داواكانی به‌شداریبوون و چالاککردنیان و ئاسانکردنی مامەڵەکانی دراوی هاتوو و جووڵانهكانی مامەڵەكانی دراوه‌ی ده‌رچوو.
پارەی ئەلکترۆنی: به‌ڵانسی ئەلیکترۆنی به‌رده‌ست لە حیسابی کڕیار ، به‌واتای ئەو بڕە پارەیە پاشه‌كه‌وتكراوه لە حیسابی كریدت کارتی كریار هەڵگیراوە.
ڕه‌سم: هەر ڕه‌سمێك لەلایەن جزدانی عێراقی - زین کاش خەرج بکرێت.
به‌ڵگه‌نامه‌ی بەشداریبوون: به‌واتای ئه‌و مەرج و ئه‌حكامه گشتییەکانی كه له‌م به‌ڵگه‌نامه و پاشكۆكانی و هاوپێچه‌كانی هاتوون، كه كریار پێیان پابەنده و جێگری یاسایی بۆ بەدەستهێنانی ئه‌م خزمەگوزارییه.
حیسابی ده‌سته‌به‌ر: واتە حیسابێکی بانکی کراوه لە بانکە باوەڕپێکراوەکان، کە لێی هەموو سەرمایەکان کڕیارەکان و بریکارەکان و دابەشکەرەکان ڕێکدەخرێن و پاشهكهوتدهكرێن.
پێوستییەکانی بەشداری خزمەتگوزاری:
- خزمەتگوزارییه‌كانی زین کاش بەردەستن بۆ هەموو کڕیارەکان لەگەڵ کارپێکەری گه‌یاندن لە عێراق کە سیمکارتی چالاكیان هەیە، كه هەر کڕیارێك شیاوە بۆ داواکردنی جزدان بەڵام جزدانی عێراق تەنها یەك جزدان بۆ هەر کەسێک پەسەنددەکات.
- به‌شداریبوون له خزمەتگوزارییەکانی زین کاش به‌رده‌سته لە ڕێگەی فۆرمی "کڕیارەکەت بناسه"ی ئه‌لیكترۆنی لە ئه‌پڵیكه‌یشنی (زین کاش)ی ئه‌لیكترۆنی ، یان بە سەردانی هەر دابەشکارێكی / بریکارێکی ڕێگەپێدراو لە عێراق. جێی ئاماژەیه که ژمارەیەك له جۆری جیاوازی هه‌یه له جزدانهكان كه پێویستیان بەزانیاری و ڕێوشوێنی جیاواز هەیە سەبارەت له‌باره‌ی فۆرمی "کڕیارەکەت بناسە" بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی.
- داواكاری به‌شداریبوون له خزمه‌تگوزاریی زین کاش دان بەوەدا دەنێت کە هەموو ئەو زانیارییانه و به‌ڵگه‌نامانه کە پێشکەشکراون یا پێشكهشدهكرێن ڕاستن و تەواون و وردن " وپابنده به دەستبەجێ جزدانی عێراق - زین كاش ڕابگه‌ینێت لە ڕێگەی زانیارییه‌كانی پەیوەندی كه بەردەستن لە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی زین كاش – جزدانی عێراق zaincash.iq لە كاتی گۆڕینی ئه‌م زانیارییانه یان به‌ڵگه‌نامانه.
- دابەشکار / بریکار ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه پێشكه‌شكراون پێدادهچێتهوه بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموو خانە پێویستەکان پڕکراونەوە، سه‌ره‌رای ژمارەی ناسنامەکە و هەر وردەکاریەکی پەیوەندیداری تر کە پشتڕاست دەکرێنەوە ، هه‌روه‌ها دڵنیابوون كه هەموو وردەکارییەکان لە هەموو کاتەکان ڕاستن.
- جزدانی عێراقی - زین کاش مافی ئەوەی هەیە کە هەر تۆمارکردنێك ڕەتبکاتەوە بە هەر هۆکارێك کە گونجاو بێت بەگوێره‌ی ڕای خۆی. جزدانی عێراق – زین كاش هەموو توانایەکی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ ئاگادارکردنەوەی خێرای داواکاری تۆماركردن بۆ ڕاستکردنەوەی بەڵگەنامەکان و چۆنیەتی ناردنیان لەڕێگەی ئەو هۆیانه‌ی بەردەستن بۆ تەواوکردنی پرۆسەی تۆمارکردن.
- کاتێک داواکاری تۆمارکردن زانیاری پێویست بۆ تۆمارکردن لە ڕێگەی بریکارەکەوە پێشکەش دەکات، یان لەڕێگه‌ی داواکارەوە خۆی به به‌كارهێنانی فۆرمی ئەلیکترۆنی "کڕیارەکەت بناسە" ، و بەدەست دەهێنانی ڕەزامەندی له‌سه‌ر تۆمارکردنی داواکارەکە، داواکارەکە کۆدی سەلماندنی گۆڕاو وەردەگرێت (OTP) بۆ تەواوکردنی تۆماركردن له ئنترنێت.
- لە کاتی تۆمارکردن له زین کاش، کڕیارەکە پەیامێکی بەخێرهاتن وەردەگرێت کە جێگیرکردنی سەرکەوتووی حیسابهکە پشتڕاست دەکاتەوە. له كاتی تۆماركردن و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه و زانیارییانه كه پێشكه‌شكراون بۆ جزدانی عێراقی - زین کاش ، کڕیارەکە ژماره پێناسه‌ی كه‌سیی PIN وه‌رده‌گرێت بۆ چووناوی حیسابه‌كه و ده‌توانێت خزمەتگوزارییەکانی زین کاش به‌كاربهێنرێت. كریار مافی هه‌یه ژماره پێناسه‌ی كه‌سیی بگۆڕێت لە هەر کاتێک دوای چالاككردنی حیسابه‌كه لە ڕێگەی ئه‌پڵیكه‌یشنی زین کاش.
مەرجەکانی خزمەتگوزاری زین کاش:
- له كاتی سیمکارتەکە، تیكچووه یان ونبووه یان دزراوه، كریار دەبێت کۆمپانیای جزدانی عێراق – زین كاش ئاگادار بکاتەوە لە ڕێگەی هۆیه‌كانی پەیوەندی كه بەردەسن لە ماڵپه‌ڕی فەرمیی جزدانی عێراق - زین كاش zaincash.iq بەمەبەستی وه‌ستاندنی حیسابی جزدانه‌كه، و ده‌توانێت کارپێكهری خزمه‌تگوزارییه‌كانی پەیوەندیەکان بەم تێكچوونه یان ونبوونه یان دزینه ، له‌ڕێگه‌ی سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی بریكاره‌كان سه‌ربه كارپێكه‌ری خزمه‌تگوزاری مۆبایل بۆ كه‌مكردنه‌وه زیانه‌كان یان گێڕانه‌وی ئه‌و سیمکارتە كه تێكچووه یان دزراوه. هه‌تا كاتیSIM بگوڕێتهوه یان چاكبكرێته‌وه. هه‌روەها کڕیارەکە دەتوانێت حیسابەکەی خۆی بگوازێتەوە لە ژمارەیەکی SIM کارتێكی تۆمارکراو بۆ یەکێکی تر دوای ئەوەی جزدانی عێراق - زەین کاش دووپاتی دەکاتەوە کە هیچ نیگەرانییەکی یاسایی نییە له‌سه‌ر ڕاگرتنی ژمارە تۆمارکراوەکەوە کە ڕەنگە لە چالاکه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان دروستده‌بێت وه‌كوو فێڵكردن ، پاره شووشتن و دراوپیدانی تیرۆرزم.
- جزدانی عێراق - زین كاش مافی نیه هیچ زانیاریەکی کەسیی، یان بەڵگەنامە یان وردەکاریی پەستراوه بە حسابی کڕیار ئاشكرابكات ، مەگەر لە ژێر فەرمانی حکوومەت یان دادوەری یان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ فێڵكردن ، پاره شووشتن و دراوپیدانی تیرۆرزم.
- کڕیارەکە دەبێت پابەند بێت بە هەر ڕێنماییەك کە لە لایەن جزدانی عێراق – زین كاش دەرده‌كرێت - ، کە لە ڕێگەی هۆیه فه‌رمییه‌كان بڵاودەکرێتەوە.
ڕاگرتنی و داخستنی حیساب و خزمەتگوزاری:
- كۆمپانیای جزدانی عێراق (زین کاش) مافی ئەوەی هەیە خزمەتگوزاریەکانی زەین کاش ڕابگرێت (بەشێوه‌ی به‌شی یان گشتی) و کۆتایی بهێنیت بە بەکارهێنانیان بەبێ هیچ ئاگادارییەکی پێشوەخت یان بەرپرسیارێتی لەم حاڵەتانەی خوارەوە:
- لەحاڵەتێ کە جزدانی عێراق - زين كاش هۆکارێک هەیە بۆ ئەوەی باوەڕ بکات کە ئامێرەکانی مۆبایله‌كانى کڕیار، یان هێڵی کڕیار یان کۆدی نهینی كه بەکاردێن بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزاریەکانی زەین کاش بە نایاسایی یان نادروست یان تاوانباری (یان ئەگەر به‌م شێوه لە ڕابردوودا بەکارهێنراون)
- لەحاڵەتی ئەوەی کە هەر لایه‌نێكی جێبەجێکارێکی یاسایی یان ڕێکخراو یان حکومەتی پسپۆر به‌هه‌مان پله دەستپێده‌كات زیانێكی هه‌یه لەسەر ناوی جزدانی عێراق - زەین کاش
- ئەگەر کڕیارەکە ڕەچاوی هیچ مەرجێك و ڕێسایێك و ڕێنماییەکی پەیوەندیدار نەکات بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانی زین کاش، سه‌ره‌رای ئەم مەرجانه و ئه‌حكامانه‌ی بەکارهێنان.
- لە حاڵه‌تی کە کڕیارەکە ئاگادارای جزدانی عێراق - زین کاش دەدات کە هەر کام لە ئامێرە مۆبایلەکان ونکراون یان دزراون یان کۆدی نهینیان دزراوە یان بۆ کەسی تر ئاشکراکراوە.
- له حاڵه‌تی داوایەک لە کڕیارەکە وەردەگرێت بۆ داخستنی حیسابەکە.
- ئەگەر بەکارهێنانی سیمکارت و PIN ڕاگیراون یان کۆتایی پێدێت و حیسابی جزدانەکە ناتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ حیسابی سیمکارتێکی چالاكی تر.
- ئەگەر بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ جزدانی جزدانەکەت بەکار نەهێنیت.
- ئەگەر حیسابی کڕیارەکە به‌شێوه‌ی هەمیشەیی دابخرێت، ئەو به‌ڵانسی ماوە لە حیسابهكە پێدەدرێت بە کڕیارەکە، بەو شێوە کە لە لایەن جزدانی عێراق - زین کاش هه‌ماهه‌نگ لەگەڵ یاساكانی بانکی ناوەندیی عێراق. پاش سەڵماندنی ناسنامەی کڕیارەکە لە ڕێگەی بەڵگەنامە فەرمیەکانەوە، جزدانی عێراق - زین کاش، کڕیاره‌كه ئاگاداردەکاتەوە لە کاتی پێدانی به‌ڵانسی بەردەست لە حسابی کڕیار.
- جزدانی عێراق - زین کاش بە هیچ شێوەیەک بەرپرسیارێتی بۆ کڕیارەکە دانانێت بۆ هەر خه‌ساره‌ت، یان خراپبوون یان زیانێک، ئه‌گه‌ر ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، یان دوایی یان تایبەت، كه دروست ده‌بێت به‌هۆی ڕەفتارێکی هه‌ڵه یان كه‌مترخه‌می له‌لایه‌ن کڕیار لە کاتی داخستنی یان ڕاگرتنی حیسابهکە.
ڕه‌سمه‌كان:
- کۆمپانیای جزدانی عێراق (زین کاش) پابەندە بە ڕاگەیاندن له‌سه‌ر ڕه‌سمه‌كانی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە بەردەستەکان بەچەند شێوەیەک وەک بڵاوکردنەوەیان لە ماڵپه‌ڕی فەرمی خۆی zaincash.iq.
- لە دوای تەواوبوونی هەر جووڵانێك به سه‌ركه‌وتن لە ڕێگەی خزمەتگوزاری زین کاشەوە، هەردوو وەرگر و نێرەرە تێبینیەک وەردەگرن لە جزدانی عێراق – زین كاش کە دڵنیاده‌كات له پێناسه‌كردنی مامەڵە داراییه‌كه و ئاگاداردەکاتهوە لە به‌ڵانسی بهدرهست لە حیسابه پهیوندیدارهكانیان سه‌ره‌رای ژماره‌ی بنه‌ڕه‌تیی جووڵان و بڕی جووڵانی دارایی. هه‌موو تۆمارگهكانی سیستەمی جزدانی عێراق - زەین کاش دروستن مەگەر بە پێچەوانەوە سەلمێنراون.
لایەنی ئاسایشی و بەکارهێنانی بێ ڕێگەپێدان:
- هەر حیسابێك یەك کۆدی نهێنیی هەیە کە لێی کڕیارەکە دەتوانێت بچێته‌ناو حیسابەکە.
- ته‌نیا بەشدار مافی ئەوەی هەیە ئامێری مۆبایل و کۆدی نهینی حیسابی کڕیار بەکاربهێنێت بۆ چووونهناوی خزمەتگوزاریەکانی زین کاش.
- کڕیارەکە بەرپرسە لەسه‌ر پاراستنی ئامێرە مۆبایلەکەی و بەکارهێنانی بە شێوەیەکی گونجاو، و به‌رپرسه له‌سه‌ر پاراستن و هێشتنەوەی كۆده نهێنهكهی خۆی. هەروەها بەشدار مافی ئەوەی هەیە کە کۆدی نهینی جزدانی ئەلکترۆنی خۆی لە ڕێگەی ئه‌پڵیكه‌یشنی زین کاشەوە بگۆڕێت.
- کڕیارەکە پێویستی هه‌یه به پێشكه‌شكردنی هەموو پێناسه پێویستەکان بۆ جزدانی عێراق - زین کاش و قەدەغەکردنی ئاشکراکردنی ژماره‌ی پێناسه‌كردنی كه‌سی PIN بۆ هەرکەسێک سه‌ره‌رای فەرمانبەری خزمەتگوزاری کڕیارەكان.
بەرپرسییهەتی کڕیار:
- کڕیارەکە دەبێت هەموو ڕه‌سمه‌كان و تێچوونه‌كان پێبدات کە لەلایەن جزدانی عێراق - زەین کاش سهپێنرێت لە ئەنجامی بەکارهێنانی ژماره‌ی پیناسه‌ی كه‌سی PIN ی جزدانه‌كه ئه‌گه‌ر ئەم مامەڵەیانە لەلایەن کڕیارەوە ئەنجام دەدرێن یان له‌لایه‌ن کەسێکی ترەوە کە لەلایەن کڕیارەوە ڕێگەپێدراوە. کڕیارەکە بەرپرسە لە هەر گواستنەوەیەکی دارایی کە لە ڕێگەی حسابەکەیەوە ئەنجامده‌درێت.
- هەر بڕێك کە بە ئەلکترۆنی بگوازرێتەوە لەلایەن کڕیارەوە ڕاستەوخۆ به‌كاردێت. زین کاش بەرپرس نیه لەسه‌ر هەر گواستنەوەیەک کە کڕیارەکان ئەنجامیان داوە و بۆی نیه قەرەبووبكات به‌رانبه‌ر هه‌ر گواستنەوەیەک كه له‌لایه‌ن كریار ئه‌نجامده‌درێت تەنانەت ئەگەر کڕیارەکە ده‌بێته قوربانی چالاکی فێڵكردن بێت.
- ئەرکی سەرشانی كریار ئه‌وه‌یه هەر زانیارییه‌كی و درێژه‌ی ورد پێشكهشبکات. کڕیارەکە تەنیا بەرپرسە لە چارەسەرکردنی هەموو ئەو ناکۆکیانە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە جزدانی عێراق - زەین کاش بکات.
بەرپرسیەتی جزدانی عێراق- زین کاش:
جزدانی عێراق - زین کاش هەموو ئەو پارەیەی کە پەیوەندی بە بەهای پارەی ئەلیکترۆنی به‌رده‌ست لە حیسابه‌كانی کڕیارەکان له بانکە خۆماڵه باوەڕپێکراوەکان بەگوێڕهی ڕای جزدانی عێراق - زین کاش، بۆ بەرژەوەندی کڕیاره كه ده‌بێته ته‌نیا سوودمەند له‌بڕی ئه‌م پارانه. كه بەهای به‌ڵانسی بەردەست لە حسابی ئەم بانکانەدا یەکسانە بە کۆی بهڵانسەکان لە حسابی کڕیار.
به‌رپرسییه‌تی و جیاکاری:
ئەگەر كۆمپانیای کارپێکەری تۆڕی گه‌یاندن ناچارده‌بێت ژمارەی پەیوەندیەکانی کڕیارەکە بگۆڕێت یان دووباره دابینده‌كرێت پێی بڕیاری ڕێکخەری یان به‌هۆی هەر هۆکارێکی تر بەپێی یاسادانانی كارپێكراون، ئەوا بەرپرسییهتی جزدانی عێراق - زین کاش سنوردار ده‌بێت بۆ هێشتنەوەی حیسابی کریار ، ئەگەر بگونجێت و حیسابه‌كه بگوازرێت بۆ ژماره‌ی مۆبایلێكی نوێ، و ئه‌گه‌ر نه‌گونجێت جزدانی عێراق - زین كاش به‌ڵانسی قه‌رزده‌ر له حسابی کڕیارەکە پێدەدات بە كاش کڕیارەکە پێده‌دات.
گۆڕانکاریەکان:
- زەین کاش مافی ئەوە هه‌یه کە گۆڕانکاری پێویست بکات بۆ ئەم مەرجانەی بەکارهێنان و/ یان ڕه‌سمه‌كان لە هەر کاتێک و بەبێ ئاگاداری پێشوو. كه گۆڕانکارییەکان لە ماڵپه‌ڕی فەرمی زین کاش zaincash.iq ڕادەگەیەنرێن.
- بەکارهێنانی بەردەوامی کڕیارەکە لە خزمەتگوزاریەکانی زین کاش ده‌بێته پەسەندکردنێکی نادیار بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی کە کراون.
ئه‌حكامه گشتییه‌كان:
- پێویستە کڕیارەکە دەستبەجێ ئاگاداری زین کاش بکات لەباره‌ی هەر گۆڕانکارییەک لە بەڵگەنامەکانی سەڵماندن، وردەکارییه تایبەته‌كان و وردەکارییەکانی تر کە لە فۆرم داوای بەشداربوون هاتووە.
- کڕیارەکە ڕازی ده‌بێت کە جزدانی عێراق - زەین کاش زانیارییه‌كان تۆماربکات و دەیانپارێزێت سه‌ره‌رای زانیارییه کەسییهكان (واتە هەموو بەڵگەنامەکان و زانیارییە گشتییەکانی فۆرمی "کڕیارەکەت بناسە" کە جێبەجێ دەکرێت بۆ جزدانەکان و هەروەها هەر پێداویستیەکی تری فۆرمی "کڕیارەکەت بناسه" كه ده‌گونجێت به‌گوێره‌ی جزدانی هه‌ڵبژێرراو) ، وگفتوگۆیه دقییهكان له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی بریكاره‌كان و جووڵانه داراییه‌كان خزمه‌تگوزارییه‌كانی زین كاش بۆ مه‌به‌ستی پاشهكهوتن و له‌كاتی كۆتایی هێنان به حیسابهكهش.
- کڕیارەکە بەرپرسە لەسه‌ر هەموو ئەو مامەڵە داراییانەی کە لە ڕێگەی حسابەوە ئەنجامدراوە و کڕیارەکە پابه‌نده به‌گوێره‌ی پێویست به ئاشكراكردنی هه‌ر زانیاریێك په‌یونه‌دیدار به جووڵانه دارییه‌كان له كاتی پرسیاركردن له‌سه‌ر هه‌ر جووڵانی دارایی ئه‌نجامدراوه له‌ڕێگه‌ی حیسابهكی خۆی بۆ فەرمانبەری جزدانی عێراق - زەین کاش.
- جزدانی عێراق - زین کاش خاوەنی هەموو مافی دانانی و هێما بازرگانییه‌كان و مافی تری خاوه‌ندارییه‌تی بیرۆكه‌یی هه‌یه کە بەکاردێت وەک بەشێک لە خزمەتگوزاریەکانی زین کاش یان هاتووه لە بەڵگەنامەکانی جزدانی عێراق - زین کاش یان ئەوانەی كه دراوه بۆ جزدانی عێراق - زین کاش به‌پێی موڵه‌ت.
- جزدانی عێراق – زین کاش مافی ئەوەی هەیە زانیاری بنێرێت بۆ کڕیار لە ڕێگەی خزمەتگوزاری نامه‌ی كورت SMS بۆ ژمارەی مۆبایلەکە کە دیاریکراوە بۆ پەیوەندیکردن لە فۆرمی داوای بەشداریکردن.
- ئەم به‌ڵگه‌نامە (و هەر هەموارکردنەوەیەک بۆی) ده‌بێته ڕێکەوتنێکی پابه‌ندبوون لە هەموو کاتەکاندا لەسەر کڕیارەکە.
- ئەم ڕێككهوتنە و هەموو ئه‌و مافانه و پابەندبوونە پەیوەندیدارەکان هی بەشدارن و نابووت بگەڕێنرێنەوە بۆ کەسێکی تر.
- ئەو مافانه و قەرەبووانەی كه لەم ڕێككه‌وتنه كۆدهكرێت و هیچ مافێك و قەرەبووێکی تر کە بەپێی یاسا بۆی دابین کراوە بەدەر ناکەن.
یاسای جێبەجێكردن دەسەڵاتی دادوەریی:
ئەم ڕێککەوتنە بەپێی یاساکانی عێراق جێبەجێدەکرێت به‌گوێره‌ی یاساكانی عێراق. هەموو ئەو ناکۆکیانەی کە لەم ڕێككه‌وتنه یان پەیوەندیدار بەم ڕێککەوتنە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە یەکلایی دەکرێنەوە کە تاکە دەسەڵاتی دادوەرییان هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم جۆرە ناکۆکیانە.