هەژماری بانکیت ببەستەوە لەگەڵ جوزدانی زێن کاش و بانک بکە گیرفانت
وجوزدانت پڕبکەوە ڕاستەوخۆ لە هەژماری بانکیت و چێژ وەرگرە لەهەموو تایبەتمەندییەکان و خزمەتگوزارییەکانمان کە بەهۆیانەوە ژیانت بۆ ئاسان دەکەین
پارەت بەکاربێنە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو لەڕێگای ئێمە وەکو پارەدانی بازرگان و گواستنەوەی پارە بە ئاسانی، پڕکردنەوەی باڵآنس و ڕاکێشانی پارە لەڕێگای هەزارەها بریکاری زێن کاش کە لەهەموو عیراقن
بانکە بەردەستەکان:
بانکی ناحکومی عیراقی
شێوازی بەستنەوەی هەژماری بانکی ناحکومی عیراقی لەگەڵ جوزدان:
● ئەپلیکەیشنی زێن کاش بکەوە
● "بەستنەوەی هەژماری بانکی" هەڵبژێرە لە لیستەکە
● پەنجەرەیەک دەردەکەوێت "بانکەکەت هەڵبژێرە"
● ژمارەی بەکاربەر داخڵ بکە کە دەتوانیت بیدۆزیتەوە لە کارتی هەژمارەکەت کە دەستت دەکەوێت لەکاتی کردنەوەی هەژمار، کە هەمان 7 ژمارەی یەکەمە لە ژمارەی هەژمارەکە، ژمارەی هەژمار هەروەها دەتواندرێت بدۆزرێتەوە لە کورتەنامەی وەرگیراو لەکاتی ڕاکێسان یان پارە دانان، یان پسولەی ئامێری ڕاکێشان.
● کۆدی کاراکردنی کاتی دەنێردرێت
● دڵنیابەرەوە لە زانیارییە تایبەتەکانت کە لەبانک بەردەستە
● دڵنیابەرەوە لە پڕۆسەی بەستنەوەکە.
بۆ دووبارە پڕکردنەوەی جوزدان لە هەژماری بانکی:
● ئەپلیکەیشنی زێن کاش بکەوە
● "دووبارە پڕکردنەوەی جوزدان" هەڵبژێرە
● ڕێگای پڕکردنەوە لە هەژمارە بانکیە بەردەستەکان هەڵبژێرە
● بڕی پڕکردنەوەکە داخڵ بکە و کۆدی جوزدان داخڵ بکە
● کۆدی دڵنیای بەدەستت دەگات لە بانک، تکایە داخڵ بکە بۆ تەواو بوونی پڕۆسەکە
● پڕۆسەکە بە سەرکەوتووی تەواو بوو.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن لەڕێگای واتساپی www.ZainCash.support