چالاککردنی مامەڵە نێودەوڵەتییەکان (زیادکردنی پاسپۆرت)

چۆن مامەڵە نێودەوڵەتییەکان لە ڕێگەی زەین کاش ماستەرکارد ؟

بۆ چالاککردنی مامەڵە نێودەوڵەتییەکان لە ڕێگەی زەین کاشی ماستەرکارد ، پێویستە پاسپۆرتەکەت لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زەین کاشەوە هاوپێچ بکەیت.

مەرجەکانی پاسپۆرت چییە؟

 

پاسپۆرتەکە دەبێت ئەسڵی و کارا و تەواو بێت. پاسپۆرتەکە دەبێت تەنها موڵکی خاوەن جزدانەکە بێت.
چۆن پاسپۆرتەکەت لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زەین کاشەوە هاوپێچ بکەیت؟

دەتوانیت پاسپۆرتەکەت زیاد بکەیت بە گرتنەبەری ئەم هەنگاوانە: 
لە ڕووکاری سەرەکی، کرتە لەسەر "ماستەرکارت" بکە. خانەیەک لە ژێر وێنەی کارتەکە دەردەکەوێت بە ناونیشانی "چالاککردنی مامەڵە نێودەوڵەتیەکان".
شاشەیەک دەردەکەوێت؛ پاسپۆرتەکەت سکان بکە، "بەردەوامبوون" هەڵبژێرە، پاشان "وێنە بگرن" هەڵبژێرە (وێنەکە دەبێت ڕاستەوخۆ بێت، بەبێ درەوشانەوە، بەبێ بڕینی  لێوار، بێ زیان، و دروست).
زانیاری پاسپۆرت بۆ پێداچوونەوە دەردەکەوێت. زانیاریە پێویستەکان پڕ بکەوە و "دواتر" هەڵبژێرە. داواکارییەک پێشکەش دەکرێت، و لە کاتی جێبەجێکردندا ئاگادار دەکرێیتەوە ئەگەر داواکاریەکە قبوڵ بکرێت یان ڕەت بکرێتەوە.
تکایە سەرنج بدەن کە پاسپۆرتەکە لە ماوەی 24 کاتژمێردا قبوڵ دەکرێت یان ڕەت دەکرێتەوە.