جوزدانی زێن کاشی هەمیشەیی
دەتوانیت جوزدانی هەمیشەییەکەت تۆمار بکەیت بە ئاسانی لە ڕێگای ڕاستەوخۆ سەردانی کردنی نزیکترین سەنتەری ڕێگا پێدراو لەگەڵ بردنی بەڵگەنامە ڕەسەنەکانت یان دوای تۆمار کردنی جوزدانە سەرەتاییەکەت ڕوو بکە نزیکترین بریکار لەگەڵ بردنی ناسنامەی باری شارستانی بۆ تەواو کردنی پڕۆسەی تۆمارکردن.
سوودەکانی جوزدانەکە:
● بەستنەوە و کارا کردنی کارتی "والێت کارد" لە ماستەر کاردی نێودەوڵەتی بۆ سوودمەند بوون لە خزمەتگوزاری جۆراوجۆر وەکو بازارکردنی ئۆنلاین و رێکلام کردن لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی کە پشتگیری هەردوو دراو دەکات (دۆلار و دیناری عیراقی) وە توانای پارە ڕاکێشان لە ئامێری ڕاکێشانی پارە لە سەرتاسەری جیهان
● گواستنەوە و وەرگرتنی پارە ڕاستەوخۆ لە و بۆ هەر شوێنێک لە ناوەوەی عیراق و وەرگرتنی لە هەزارەها بریکار لە سەرتاسەری عیراق.
● پڕکردنەوەی باڵانسی هێلی پارە دانی پێشەکی و دانی پسولەی هێڵی زێن بۆ پارە دانی دواتر.
● کڕینی هەموو جۆرەکانی کارتی ئەلیکترۆنی نێودەوڵەتی بۆ یاری و ئەپلیکەیشن و بەرنامە وەکو کارتی ئەپڵ، گۆگڵ پلەی، پلەی ستێشن، فەیس بووک، ڕیزر، هەروەها پۆپجی و هیتر.
● دانی پسوڵە بە بازرگان و خزمەتگوزاری جۆراوجۆری بەردەست لە ئەپلیکەیشن، وەکو خزمەتگوزاری کار و خۆشگوزەرانی و گواستنەوە و گەیاندن و ڕێکخراوی خێرخوازی و هیتر.
● پەیداکردنی کەشف حیسابی زێن کاش و زانینی ووردەکاری و کاتی پڕۆسە داراییەکان.
سنووری بەکارهێنانی جوزدانی "زێن کاشی" هەمیشەیی:
جۆری جوزدان | سنووری مامەڵەکان | توانای جوزدان |
---|---|---|
|
|
|
چۆنیەتی تەواو کردنی پڕۆسەی تۆمارکردنی "جوزدانی هەمیشەیی"
ڕووکردنە نزیکترین سەنتەری ڕێگاپێدراو بۆ خزمەتگوزاری و پێشکەش کردنی بەڵگەنامە داواکراوەکان (ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نشتیمانی و کارتی نشینگە) و لەکاتی پێشکەش کردنی داواکاری تۆمارکردنی جوزدانی هەمیشەیی بۆ بیانیەکان تکایە سەردانی یەکێک لە سەنتەرەکانی زێن کاش بکە لەگەڵ بردنی کۆپی ڕەسەنی پاسەپۆرت و کارتی نشینگەی هەمیشەیی یان ناسنامەی پەنابەرێتی لەگەڵ کارتی نشینگەی هەمیشەیی.