دانان و ڕاکێشانی پارە
پارە دانان لە بریکار
● بۆ دەست پێ کردنی خزمەتگوزارییەکانی زێن کاش پێویستە سەرەتا بڕێک پارە دابندرێت بۆ ئەوەی بەشداربوو بتوانێت سوودمەند بێت لە خزمەتگوزارییەکانی جوزدانەکە.
● دەتوانرێت هەر بڕێک پارە دابندرێت لە جوزدانەکە لەڕێگای سەردانی کردنی نزیکترین سەنتەری ڕێگاپێدراوی خزمەتگوزاری زێن کاش بۆ بەجێ گەیاندنی پڕۆسەی پارە دانان
● دەتوانیت داوا لە خاوەنی سەنتەرە ڕێگاپێدراوەکەی "زێن کاش" بکەیت کە ئەو بڕە پارەی دەتەوێت بکاتە جوزدانە ئەلیکترۆنیەکەت .
● کورتەنامەیەک بە دەستت دەگات لەبارەی ووردەکاری پڕۆسەی پارە دانانەکە.
● بۆ زانینی نزیکترین بڕیکار لە ناوچەکەت ئێرە دابگرە.
پارەدانان لەڕێگای ڤیزا و ماستەر کارد
دەتوانیت جوزدانەکەت پڕبکەیتەوە لەهەر ماستەر کارد یان ڤیزا کاردێکی بەدەست گەیشتوو لەهەر بانکێک لە ناوەوەی عیراق نەرم و خێرا و سەلامەت و پارێزراو.
پڕکردنەوەی جوزدانی زێن کاش لە کارتی ماستەر کارد و ڤیزا کارد:
● ئەپلیکەیشنی زێن کاش بکەوە
● دووبارە پڕکردنەوەی جوزدان هەڵبژێرە لە لاپەرەی سەرەکی
● پڕکردنەوە لەڕێگای کارت هەڵبژێرە
● ڕێنماییەکان پەیڕەو بکە
پارە دانان لە هەژماری بانکی ناحکومی عیراقی
بەکارهێنەرانی بانکی ناحکومی عیراقی دەتوانن پارەیان بگوازنەوە ڕاستەوخۆ لەهەژماری بانکیان بۆ جوزدانیان لە زێن کاش.
پڕکردنەوەی جوزدان لە هەژماری بانکی ناحکومی عیراقی:
● ئەپلیکەیشنی زێن کاش بکەوە.
● "دووبارە پڕکردنەوەی جوزدان" هەڵبژێرە.
● شێوازی پڕکردنەوە هەڵبژێرە لەهەژمارت لەبانکی ناحکومی.
● بڕی پارەکە داخڵ بکە و کۆدی جوزدان داخڵ بکە.
● کۆدی دڵنیابوونەوە بە دەستت دەگات لە بانکی ناحکومی، تکایە داخڵ بکە بۆ تەواو کردنی پڕکردنەوەکە.
ڕاکێشانی پارە لە بریکار:
● دەتوانیت هەر بڕێک پارە ڕابکێشیت لە جوزدانی "زێن کاش" ڕاستەوخۆ لەڕێگای ڕووکردنە نزیکترین سەتنەری ڕێگاپێدراو بۆ خزمەتگوزاری "زێن کاش" و دڵنیا بوونەوەی لە بوونی بڕی پارەی داواکراو بۆ ڕاکێشان لە جوزدانە ئەلیکترۆنیەکەت.
● لەکاتی نەبوونی خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت یان مۆبایلی زیرەک بەکارهێنەرانی هێلی زێنی عیراق دەتوانن پارە ڕابکێشن لەڕێگای پەیوەندی کردن بەژمارەی کورت کراو *210# دواتر هەڵبژاردنی ژمارە 3 و پەیڕەو کردنی ڕێنماییەکان.
شێوازی ڕاکێشانی پارە بەبەکارهێنانی ئەپلیکەیشن:
● ئەپلیکەیشنی زێن کاش بکەوە.
● "ڕاکێشانی پارە" دابگرە لە لیستی سەرەکی.
● "کۆدی سەنتەری ڕێگاپێدراو" داخڵ بکە لەگەڵ "بڕی پارەکە".
● "ڕاکێشان" دابگرە.
ڕاکێشانی پارە لەئامێری ڕاکێشانی پارە:
هەڵگرانی والێت کارد(ماستەر کارد) لە زێن کاش دەتوانن پارەی کاش ڕابکێشن لەزیاتر لە 3ملیۆن ئامێری ڕاکێشانی پارە لەسەر تاسەری جیهان.
شێوازی ڕاکێشانی پارە لەجوزدان بە بەکارهێنانی "والێت کارد"
- ئەپلیکەیسنی زێن کاش بکەوە.
- "والێت کارد" دابگرە.
- "پڕکردنەوەی باڵانس" دابگرە.
- بڕی پڕکردنەوە داخڵ بکە.
- ژمارەی نهێنی داخڵ بکە.
- سەردانی نزیکترین ئامێری ڕاکێشانی پارە بکە و بڕەکە ڕابکێشە.
سنووری جوزدان لە پڕۆسەی ڕاکێشان و دانان:
جوری جوزدان | سنووری ڕۆژانە | سنووری مانگانە |
---|---|---|
جوزدانی هەمیشەیی | 5,000,000 IQD | 10,000,000 IQD |
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن لەڕێگای واتساپی ژمارە www.ZainCash.support