زێن کاش و ذا في هوتيل هاوبەشی نێوانیان ڕادەگەیەنن بۆ ئەوەی کڕیاران بتوانن بەبێ کێشە پارە بدەن لە ڕێگەی زێن کاشەوە

زێن کاش و ذا في هوتيل هاوبەشی نێوانیان ڕادەگەیەنن بۆ ئەوەی کڕیاران بتوانن بەبێ کێشە پارە بدەن لە ڕێگەی زێن کاشەوە

بەغدا، عێراق – 27/08/2025 – کۆمپانیای زێن کاش، کۆمپانیای پێشەنگی تەکنەلۆجیای دارایی لە عێراق، هاوبەشییەکی نوێی لەگەڵ ذا في هوتيل ڕاگەیاند کە کۆمپانیاکە دەتوانێت بە شێوازێکی ئاسان و پارێزراو و متمانەپێکراوی پارەدان بۆ کڕیارەکانی دابینبکات لە ڕێگەی دەروازەی پارەدانی ئەلیکترۆنی زێن کاشەوە.

 

لە ڕێگەی ئەم هاوکارییە، کڕیاران و میوانانی هۆتێلەکە دەتوانن بە ئاسانی لە ڕێگەی کەناڵە جۆراوجۆرەکانەوە پارە بدەن، لەوانە وێبسایتی هۆتێلەکە، پارەدانی QR و هەروەها لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی زین کاش.

 

هەروەها کۆمپانیاکان دەتوانن سوودمەند بن لە پلاتفۆرمی بازرگانی زێن کاش، کە داشبۆردێکی گشتگیر بۆ بەدواداچوونی پارەدانەکان، پاراستنی تۆمارە ئەلیکترۆنییە پشتڕاستکراوەکان و هەروەها دروستکردنی ڕاپۆرتی وردی مامەڵەکان دابیندەکات. ئەمەش هاوکارە بۆ کەمکردنەوەی تێچووی کارکردنی پەیوەست بە کۆکردنەوە و باشترکردنی ڕازیبوونی کڕیار لە ڕێگەی دابینکردنی بژاردەی پارەدانی بێخەوش.

 

ئەم هاوبەشییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی زێن کاشە بۆ بەهێزکردنی کۆمپانیاکان بە چارەسەری دارایی داهێنەرانە بۆ ئاسانکردنی کارەکانیان و دابینکردنی کارایی زیاتر.

 

ئامادەی گەشەپێدانی کارەکەتی لەگەڵ زێن کاش؟

زیاتر ئاشنابە کە چۆن چارەسەرە بازرگانییەکانی زێن کاش هۆکارە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی و داهات، پاشەکەوتکردنی کات و سەرچاوە لە ڕێگەی سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵی پارێزراو و بێخەوشەوە.

 

ئەمڕۆ داواکاری کۆمپانیاکەتان پێشکەش بکەن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەیەوە:

https://zaincash.iq/ar/business/business-wallet-registration