زەین کاش لەگەڵ ZMC هەماهەنگی دەکات بۆ ئاسانکردنی دابەشکردنی لیستی مووچە

زەین کاش لەگەڵ ZMC هەماهەنگی دەکات بۆ ئاسانکردنی دابەشکردنی لیستی مووچە

خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی هاوبەشی نوێمان لەگەڵ کۆمپانیای ZMC، بەپێی ئەم هاوبەشییە کۆمپانیای زێن کاش، کە کۆمپانیایەکی پێشەنگی تەکنەلۆجیایی داراییە، ئەرکی خەرجکردن و بەڕێوەبردنی مووچەی فەرمانبەرانی کۆمپانیای ZMC پێدەسپێردرێت لە ڕێگەی چارەسەرە دیجیتاڵییە پێشکەوتووەکانییەوە بۆ خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکان.

لە ڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە، ZMC دەتوانێت دەستبەجێ و بە ئاسانی و بەبێ هیچ کرێیەک لە ڕێگەی پلاتفۆرمی زێن کاش بۆ بازرگانان، مووچەی فەرمانبەرانی خەرج بکات. ئەم پلاتفۆرمە پانێڵێکی کۆنترۆڵکردنی یەکگرتوو دابیندەکات کە کۆمپانیاکان دەتوانن ئاگاداری پارەدان و خەرجییەکان ببن و  تۆمارێکی ئەلیکترۆنی پەسەندکراو لە بەردەستیاندا هەبێت، هەروەها ڕاپۆرتێکی دروست دەربارەی مامەڵەکان ڕابکێشن کە تێچووی مامەڵەی پەیوەست بە دابەشکردنی مووچە کەمدەکاتەوە.

لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، کارمەندان چێژ لە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری ناوازە وەردەگرن، لەوانە ماستەرکارتێکی بێبەرامبەر، گواستنەوەی خێرای پارەی ناوخۆیی یان نێودەوڵەتی لە ڕێگەی وێستەرن یونیون، کڕینی کارتی ئەلیکترۆنی، سەرەڕای ئەوەش، لێخۆشبوون لە کرێی زیادە لەکاتی ڕاکێشانی پارەدا لە 10 هەزار بریکاری ڕێگەپێدراو لە سەرانسەری شار و پارێزگاکانی عێراقدا، هەروەها بەشداربووانی سیمکارتی زێن لە عێراق دەتوانن بەبێ لێبڕینی داتای ئینتەرنێتەکەیان ئەپەکە بەکاربهێنن.

ئەم هاوبەشییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەواممانە بۆ بەهێزکردنی بازرگانییەکان بە چارەسەری زیرەک بۆ ئاسانکاری مامەڵە داراییەکان و کەمکردنەوەی تێچوونەکان.

ئامادەی گەشەپێدانی کارەکەتی لەگەڵ زێن کاش؟

زیاتر ئاشنابە دەربارەی ئەوەی چۆن خزمەتگوزاری زێن کاش بۆ بازرگان دەتوانێت کارایی ڕێکخراوەکەت بباتە ئاستێکی باڵا و هەروەها چۆن کات و سەرچاوەکان پاشەکەوت بکەن لە ڕێگەی سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵی پارێزراو و ئاسان. 

ئێستا داواکاری کۆمپانیاکەتان پێشکەش بکەن: https://zaincash.iq/ku/business/business-wallet-registration

بۆ بەدواداچوون بۆ هەواڵەکانی زین کاش سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://zaincash.iq/ku/news