زێن کاش و Hajar Alzawya هاوبەشی نێوانیان ڕادەگەیەنن بۆ ئەوەی کڕیاران بتوانن بەبێ کێشە پارە بدەن لە ڕێگەی زێن کاشەوە

زێن کاش و Hajar Alzawya هاوبەشی نێوانیان ڕادەگەیەنن بۆ ئەوەی کڕیاران بتوانن بەبێ کێشە پارە بدەن لە ڕێگەی زێن کاشەوە

کۆمپانیای زێن کاش، کۆمپانیای پێشەنگی تەکنەلۆجیای دارایی لە عێراق، هاوبەشییەکی نوێی لەگەڵ Hajar Alzawya ڕاگەیاند کە کۆمپانیاکە دەتوانێت بە شێوازێکی ئاسان و پارێزراو و متمانەپێکراوی پارەدان بۆ کڕیارەکانی دابینبکات لە ڕێگەی دەروازەی پارەدانی ئەلیکترۆنی زێن کاشەوە.

لە ڕێگەی ئەم هاوکارییە، دەروازەیەکی پارەدان دەخرێتە ناو ئەپلیکەیشنی نوێی Hajar Alzawya بۆ ئەوەی کڕیارانی زێن کاش بتوانن بە ئاسانی پارە بدەن.

هەروەها کۆمپانیاکە دەتوانێت سوود لە پلاتفۆرمی بازرگانی زەین کاش وەربگرێت، کە داشبۆردێکی گشتگیر بۆ بەدواداچوونی پارەدانەکان، پاراستنی تۆمارە ئەلیکترۆنییە پشتڕاستکراوەکان و هەروەها دروستکردنی ڕاپۆرتی وردی مامەڵەکان دابیندەکات. ئەمەش هاوکارە بۆ کەمکردنەوەی تێچووی کارکردنی پەیوەست بە کۆکردنەوە و باشترکردنی ڕازیبوونی کڕیار لە ڕێگەی دابینکردنی بژاردەی پارەدانی بێخەوش.

ئەم هاوبەشییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی زێن کاشە بۆ بەهێزکردنی کۆمپانیاکان بە چارەسەری دارایی داهێنەرانە بۆ ئاسانکردنی کارەکانیان و دابینکردنی کارایی زیاتر.

ئامادەی گەشەپێدانی کارەکەتی لەگەڵ زێن کاش؟

زیاتر ئاشنابە کە چۆن چارەسەرە بازرگانییەکانی زێن کاش هۆکارە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی و داهات، پاشەکەوتکردنی کات و سەرچاوە لە ڕێگەی سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵی پارێزراو و بێخەوشەوە.

 

ئێستا داواکاری کۆمپانیاکەتان پێشکەش بکەن: https://zaincash.iq/ku/business/business-wallet-registration

بۆ بەدواداچوون بۆ هەواڵەکانی زین کاش سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://zaincash.iq/ku/news