زێن کاش و جدار سەنتەر هاوبەشی نێوانیان ڕادەگەیەنن بۆ ئەوەی کڕیاران بتوانن بەبێ کێشە پارە بدەن لە ڕێگەی زێن کاشەوە
زین کاش، کۆمپانیای پێشەنگ لە بواری تەکنەلۆژیای دارایی لە عێراق، هاوبەشییەکی نوێی لەگەڵ جدار سەنتەر ڕاگەیاند، کە ڕێگە دەدات بە کۆمپانیاکە ئامرازێکی پارەدانی ئاسان، پارێزراو و جێگەی متمانە بۆ کڕیارەکانی لە ڕێگەی ئەپی زین کاشەوە دابین بکات.
لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، کڕیاران دەتوانن بە ئاسانی پارە بدەن و کڕین ئەنجام بدەن لە ڕێگەی بژاردەی "دابینکەرانی خزمەتگوزاری" لە ناو لیستی "فرۆشگا" لە ئەپی زین کاشدا.
هەروەها کۆمپانیاکە دەتوانێت سوود لە پلاتفۆرمی بازرگانی زەین کاش وەربگرێت، کە داشبۆردێکی گشتگیر بۆ بەدواداچوونی پارەدانەکان، پاراستنی تۆمارە ئەلیکترۆنییە پشتڕاستکراوەکان و هەروەها دروستکردنی ڕاپۆرتی وردی مامەڵەکان دابیندەکات. ئەمەش هاوکارە بۆ کەمکردنەوەی تێچووی کارکردنی پەیوەست بە کۆکردنەوە و باشترکردنی ڕازیبوونی کڕیار لە ڕێگەی دابینکردنی بژاردەی پارەدانی بێخەوش.
ئەم هاوبەشییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی زێن کاشە بۆ بەهێزکردنی کۆمپانیاکان بە چارەسەری دارایی داهێنەرانە بۆ ئاسانکردنی کارەکانیان و دابینکردنی کارایی زیاتر.
ئامادەی گەشەپێدانی کارەکەتی لەگەڵ زێن کاش؟
زیاتر ئاشنابە کە چۆن چارەسەرە بازرگانییەکانی زێن کاش هۆکارە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی و داهات، پاشەکەوتکردنی کات و سەرچاوە لە ڕێگەی سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵی پارێزراو و بێخەوشەوە.
ئەمڕۆ داواکاری کۆمپانیاکەتان پێشکەش بکەن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەیەوە:
https://zaincash.iq/ku/business/business-wallet-registration
بۆ بەدواداچوون بۆ هەواڵەکانی زین کاش سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://zaincash.iq/ku/news