زین کاش دەروازەی نوێی پارەدان ڕادەگەیەنێت... و Ridefly بۆ ئەزموونێکی خێراتر و تێچوویەکی کەمتر پەسەندی دەکات.
زین کاش نوێکردنەوەی هاوکارییەکانی لەگەڵ ridefly ڕاگەیاند لە ڕێگەی خستنەگەڕی دەروازەی نوێی پارەدانی ئەلیکترۆنی، کە دیزاین کراوە بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی نوێ، خێراتر و پارێزراوتر بۆ بەکارهێنەران.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم نوێکردنەوەیە:
ئەزموونی پێشکەوتووی بەکارهێنەر: پارەدانی ڕاستەوخۆ و ئاسان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشن و وێبسایتی ridefly .
کەمکردنەوەی باج و تێچوو (Commission): نوێکردنەوەی گشتگیر بۆ ڕسوماتی پارەدان تاوەکو کەمترین تێچووی لەسەر بەکارهێنەران و کۆمپانیاکان هەبێت.
بەڕێوەبردنی ژیرانەی کارەکان: دابینکردنی تابلۆیەکی کۆنترۆڵی (Dashboard) نوێ و تەواو بۆ ridefly بە مەبەستی چاودێریکردنی پارەدانەکان، دەرکردنی ڕاپۆرتی دەستبەجێ، و کەمکردنەوەی تێچووی کارگێڕی.
ئەم پەرەپێدانە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی زین کاشە بە پێشکەشکردنی چارەسەری دارایی داهێنەرانە کە پاڵپشتی گۆڕانکاری دیجیتاڵی دەکات و کارایی کارەکان لە عێراق بەهێزتر دەکات.
ئێستا لەگەڵ زین کاش پەرە بە کارەکانت بدە بزانە چۆن سیستمە دیجیتاڵییەکانمان دەتوانن داهاتت زیاد بکەن و سەرچاوەکانت بپارێزن.
ئێستا داواکاری کۆمپانیاکەتان پێشکەش بکەن: https://zaincash.iq/ku/business/business-wallet-registration
بۆ بەدواداچوون بۆ هەواڵەکانی زین کاش سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: https://zaincash.iq/ku/news