ڕێکكەوتنی هه‌ڵگری كارت
مەرج و ئه‌حکامه‌كانی کارتی ڤیزاكاردی گریمانی:
تیبینیه‌كی گرنگ - تکایە ئەم مەرج و ئه‌حکامه‌كانی خوارەوە بە وردیی ته‌واو بخوێنەوە پێش بەکارهێنانی (کارتی ڤیزاكاردی گریمانی)ی كۆمپانیای دەروازەی عێراقی ئەليکترۆنی بۆ خزمەتگوزارییه داراییه‌كان (SWITCH).
ئەم مەرج و ئه‌حکامه‌كانی تایبه‌تن به‌و ڕێککەوتننامەی ئه‌نجامدراوه نێوان کۆمپانیای دەروازەی عێراقی ئەليکترۆنی بۆ خزمەتگوزارییه داراییه‌كان ، کە لەژێر هێمای بازرگانی سۆیج (کۆمپانیاکە ، "ئێمە") لە بەغداد - ئەلجادریە ئیشدەکات و لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی پێدراوە به‌پێی موڵه‌تی ژماره (4) و تۆ وه‌كوو هه‌ڵگری كارت ("تۆ" "هه‌ڵگری كارت" ، "كریار"). تۆ دانی پێدادەنیت کە کارتی ڤیزاكاردی گریمانی کارتێکی پێش پارەپێدراوە کە خاوەنی کۆمپانیایە (کارتی ڤیزاكاردی گریمانی)ه. ده‌بێت له بەکارهێنانی نایاسایی دووریبكه‌یته‌وه چونکە ئه‌مه جزدانی پاره‌ی کەسییه. تۆ هه‌ڵگری كارتیت و خاوەن کارتیت و ئەو کەسەیت کە پەیوەندی پێوەی هەیە و ڕازییت بەو مەرج و ئه‌حکامه‌كانه‌یه لە کاتی کڕینی و / یان دەستکردن بە بەکارهێنانی.
- زانیارییه تایبه‌ته‌كان به کارتی ڤیزاكارد
- کارتی ڤیزاكاردی گریمانی کارتێکه به‌هەموو چوارچیوه‌كانی جگە لەوەی کە ناتوانرێت لە مامەڵە ڕووبەڕووەکاندا بەکاربهێنرێت کە پێویستیان بە گرتنی پەنجەمۆری شریتی موگناتیسی یان کارتی ڕاسته‌قێنه‌ی هه‌ستپێكراو هەیە.
- نابێت کارتی ڤیزاكاردی گریمانی بەکاربهێنرێت لەو مامەڵانه كه کرداری دوولایه‌نانه‌یان هه‌یه "دیجیتاڵ و ئەنه‌لۆگ"، وەک کڕینی هەر شتومه‌كێك لە ئینتەرنێتەوە، کە دواتر پێویستی بە پێشكه‌شكردنی کارتی ڕاسته‌قێنه‌ی هەیە بۆ وەرگرتنی شتومه‌كەکە.
- ده‌ستبه‌جێ له کاتی ڕەزامەندیت دەستده‌کەوێت بۆ دروستكردنی کارتی ڤیزاكاردی گریمانی، ئەم داواكاریی به‌شداریبوونه له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ڵگه‌نامه پشتگیریکراوەکان ده‌بنه بەشێکی دانەبڕاو لە ڕێکەوتننامەی هه‌ڵگره‌کانی كارتی کۆمپانیای ده‌روازه‌ی عێراق (سویچ).
- نا‌توانیت زیاتر لە یەك کارتی چالاک بەدەست بهێنیت.
- دراوی کارتی گریمانەیی دۆلاری ئەمریکییە، و کارتەکە ده‌بێته فرەدراو بێت ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە لەلایەن جزدانی عێراق (سویچ)ەوە بەردەست بێت.
- ڤیزاکارد خزمەتگوزاری کڕین و پارەدانی ئۆنلاین دابین دەکات، کڕینی ئەلیکترۆنی و پێچانەوەی کارت لە ڕێگەی جانتای سەرهێڵی زەین کاش.
2- زانیاری دەربارەی خاوەن کارتەکە
- کارتی ڤیزاكاردی گریمانی هەموو زانیاریەکانی جزدانی ئەلیکترۆنییه‌كه‌ت هه‌ڵده‌گرێت کە لەلایەن کۆمپانیای جزدانی عێراقەوە دەرچووە.
- تۆ ڕێگە ده‌ده‌یتە کۆمپانیاکە به‌بێ پاشه‌گه‌زبوونه‌وه بۆ ئاشکراکردنی و پێشكه‌شكردنی ئه‌و زانیارییه كه له‌لایه‌ن تۆ پێشكه‌شكراوه بۆ رێکخەرەکان ، كۆمپانیا لاوه‌كییه‌كان، هاوپەیمانەکان و لایه‌نه پەیوەندیدارەکان، سه‌ره‌رای ڕاوێژکارەکان، و هەر لایەنێکی سێیەمی تر و هاوبەشەکانی بازاڕکردن.
3- لێپرسراوێتی و ڕێشوێنه‌كانی ڕاستکردنەوەی هەڵەكان
- تۆ دانی پێدادەنیت و دەزانیت کە بەکارهێنانی کارتی ڤیزاكاردی گریمانیت پێویستە بەپێی یاسا كارپێكراوه‌كان بێت لە کۆماری عێراقدا ، و کە مامه‌ڵه ڕێگەپێدراوەکان پابەندن بە هەر ڕێسایەك یان ڕێنماییەك کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە دەرچووە ، و كه تۆ پێیان ئاگاداریت ، و كه تۆ نا‌توانیت بۆ هیچ کارێکی ساختە یان گومانلێکراوی ساختە یان کڕینی شتومه‌كی یا خزمەتگوزاری نایاسایی یان ئه‌و کردارانه‌ی دژی یاسای گشتی و دژی ڕه‌وشت ، یان ده‌بنه دژی یاسادانانییه كارپێكراوه‌كان وه‌كوو پارە شوشتن و پارەدانی تیرۆریزم و کردارە گوماناویەکان یان زیانگەیاندن بە هێما بازرگانییه‌كه‌ی کۆمپانیای دەروازەی عێراقی ئەليکترۆنی بۆ خزمەتگوزارییه داراییه‌كان (سویچ)، هێما بازرگانیبه‌كه‌ی کۆمپانیای جزدانی عێراق بۆ خزمەتگوزاریەکانی پارەدان له‌ڕێگه‌ی ئۆنلاین و مۆبایل (زین کاش) هێمای بازرگانیی كۆمپانیای ڤیزای جیهانی. و تۆش ڕه‌زامه‌ندیت له‌سه‌ر مافی كۆمپانیاكه له‌باره‌ی چاودێركردنی ئه‌و مامه‌ڵانه كه له‌ڕێگه‌ی كارتی ڤیزاكاردی گریمانی ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌نجامدانی ڕێوشوێنه پێویستییه‌كان - به‌گوێره‌ی ڕای ته‌واوی و تایبه‌تی خۆی – له‌ڕێگه‌ی پابه‌ندبوون به یاسای كارپێكراو و / یان ڕێنماییه‌كانی بانکی ناوەندیی عێراق و / یان كۆمپانیای ڤیزاكاردی جیهانی و تۆش بەرپرسیاری دارایی و یاساییت دەبێت بۆ هەر یەکێك لەو مامه‌ڵانە.
- ئێمە بەرپرسیار نین لە هه‌ر سه‌رنه‌كوتنێك بۆ تەواوکردنی هەر مامه‌ڵێك یان هه‌ر مامه‌ڵێكی سەرنه‌کەوتوو ئه‌نجامبده‌یت ئەگەر پارەیەکی تەواوت نەبێت کە لە کارتی ڤیزاكاردی گریمانی پاشه‌كه‌وتکراوە بۆ تەواوکردنی مامه‌ڵەکە، یان وه‌ستانی سیستەمەکە یان ئیشبکات به‌شێوه نادروست ، یان هه‌بوونی بارودۆخێکی ده‌روه‌ی ده‌سه‌ڵاتمان كه ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌كه ڕاده‌گرێت ، یان بازرگانه‌كه بڕی پاره‌ی زیاتر له بڕی كڕین ده‌گوازێته‌وه.
- هه‌تا ئەو ڕادەیەی بەپێی یاسا ڕێگەپێدراوە ، تۆ قەرەبووی هەر خه‌ساره‌تێك یان زیانێکمان بۆ دەکەیت کە بەهۆی هەر و / يان گومانێك و / یان داواکارێك و / یان داوایەکی دارایی و یان هه‌ر جۆرێك له ڕێوشوێن ، ئه‌گه‌ر ڕاستەوخۆ بێت یان ناراستەوخۆ ئاراستەی ئێمە بکرێت چونکە:
(ئـ) پابەندبوونكانت ڕەچاو نەکردووە بەپێی ئەم مەرج و ئه‌حکامه‌كانی یان
(ب) بە کەمتەرخەمی یان ساختە ڕەفتارت کردووە لەباره‌ی ئەم مەرج و ئه‌حکامانه.
- تا ئەو ڕادەیەی بەپێی یاسا ڕێگەپێدراوە به‌رپرس نین به‌رانبه‌ر هیچ خه‌ساره‌تێك یان زیانێك (ڕاستەوخۆ یان لە ئەنجامدا) بێجگه له‌م مەرج و ئه‌حکامانه ، له‌به‌ر ڕەچاونەکردنی هیچ کام لە پابەندییەکانمان بە هیچ هۆکارێک یان بە هۆکارێک کە ناتوانرێت بە شێوەیەکی عەقڵانی کۆنتڕۆڵ بکرێت. هه‌ره‌وه‌ها ئه‌م هۆكارانه ده‌گرێنه‌وه - بەڵام بێجگه له‌مانه - قه‌زا و قه‌ده‌ر و دیارده‌ی سروشتی و کردار و ڕێشوێن و كه‌مترخه‌می حکومەتەکان یان ئه‌و دەستانە سه‌ر به حكوومه‌ت ، و مانگرتنە پیشەسازییەکانی تر و ئاگرکەوتنەوە و لافاو و زریان و ئاژاوە و نەبوونی کارەبا یان سه‌رنه‌كه‌وتن ، یان تێکچونی لەناکاو له سیسته‌م له‌به‌ر جه‌نگ یان زیانگه‌یاندن ، و ئه‌و مامه‌ڵانه یان كه‌مترخمییه‌كان كه له لایه‌نێكی سێیه‌مه‌كان ده‌رده‌چێت.
4- به‌كارهێنانه‌كانی کارتی ڤیزاكارد
دەتوانیت کارتی ڤیزاكاردی گریمانی بەکاربهێنیت بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک له چالاکانه‌ی جیاواز، كه کڕین لە هەموو ماڵپه‌ڕه‌کانی فرۆشتن كه هێمای بازرگانیی ڤیزا په‌سه‌ندده‌كات ، پێدانی پسوڵەکانت، پێدانی بره‌كانی بەشداریبوونی مانگانە، ئه‌نجامدانی گرتنی گه‌شتی فڕۆكه سه‌ره‌رای چەندین خزمەتگوزارییه‌كانی تر. ئه‌م كارته جیاوازه له‌به‌ر دابینکردنی زۆرترین پله‌ی پاراستن چونكه ژماره نهینییه‌كه‌ت پێده‌درێت و مه‌ترسییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه له‌باره‌ی ساخته‌كردنی كارته‌كه و ساخته و تاڵانكردنی ئه‌لیكترۆنی.
5- ماوه‌ی به‌كارهاتن
کارتی ڤیزاكارد به‌كاردێت هه‌تا ڕێكه‌وتی بەسەرچون ، کە لە ناوبه‌ستی ئه‌پڵیكه‌یشنی ئەليکترۆنی جزدانی ئەلیکترۆنی زەین کاش دەردەکەوێت، جگە لە حاڵه‌تێک کە کاراکردنی کارتی ڤیزاكاردی گریمانی لەلایەن کۆمپانیاکەوە ڕاده‌گرێت بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ مامه‌ڵه گومان لیكراوه‌كان ، کە له‌و كاته کۆمپانیایەکە دەتوانێت کارتی ڤیزاکارده‌كە هەڵبوەشێنێتەوە و به‌ڵانسه‌كه‌ی بپارێزێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆشدارییه‌ك بۆ هه‌ڵگری ئاراسته‌بكات. هه‌روه‌ها كۆمپانیا ده‌ستپێده‌كات به ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕێوشوێنه گونجاوه‌وكان – به‌گوێره‌ی ڕای خۆی – به‌پێی ڕێنما و ڕێكخستن و یاساكانی بانكی ناوەندیی عێراق و / یان كۆمپانیای ڤیزاكاردی جیهانی.
6- دووبارە پڕکردنەوە
دووبارە پڕكردنه‌وه واتە دانانی بڕی زیادە لەسەر کارتەکە به‌بی تێپەڕبوونی ئاستی ڕێپێدراو و به‌گوێڕه‌ی ڕێكخستنه دیاریکراوەکانی له به‌ندی هه‌فتمی خوارەوە. دووباره پڕکردنەوە دەتوانرێت یه‌نجامبدرێت لەڕێگەی دووبارە پڕکردنەوە كارته‌كه به جزدانی ئەليکترۆنی زەین کاشەوە.
7- ڕسوومه‌كان و باجه‌كان
ڕسوومه‌كانی کارتی ڤیزاكاردی گریمانی ده‌چنه‌سه‌ر مەرج و ئه‌حکامه‌كانی کۆمپانیای ده‌روازه‌ی عێراق (سویچ) کە لە ماڵپه‌ڕی فەرمییه‌كانیان بڵاودەکرێتەوە. له‌باره‌ی باجه‌كانی کارتی ڤیزاكاردی گریمانی چوونه‌ژووره‌وه به‌رده‌سته لە ڕێگەی ئه‌پڵیكه‌یشنی ئه‌لیكترۆنی جزدانی ئه‌لیكترۆنیی زەین کاش.
کۆمپانیاکە هه‌ر جارێك مافی هه‌یه له‌سه‌ر هەموارکردنی ڕسووم و باجه‌كانی سەرەوە، به مرجیك كه ئەم هەموارکارییانە لەسەر ماڵپەڕەکەی بڵاوبكاته‌وه له‌سه‌ر ماڵپه‌ر فه‌رمییه‌كه‌ی.
8- بەرپرسیارییەتی مامه‌ڵه‌کان
هەڵگری کارتی ڤیزاكاردی گریمانی بە تەواوی بەرپرسیارە لە هەموو مامەڵەکانی کارتەکە، لەوانە بڕی گواستنەوەی دراو یان بڕێکی زیاتر کە لەلایەن بازرگانەوە سەپێندراوە، و ئەو کردارانەی دروستده‌بن لە ئەنجامی خراپ بەکارهێنانی کارتەکە.
9- نهێنییه‌كانی زانیارییه‌كانی هەڵگری کارت و ئاشکراکردنی زانیارییه‌كان بۆ لایەنی سێیەم
بە لەبەرچاوگرتنی بڕگەی (زانیارییه‌كانی خاوەن کارتەکە) لەسەرەوە، کۆمپانیاکە ناچارە نهێنییەکانی زانیارییەکانی خاوەن کارتەکە و ئەو مامه‌ڵانەی لەسەری ئەنجام دەدرێت بپارێزێت، بەڵام کۆمپانیاکە مافی ئەوەی هەیە کە هه‌ر یه‌كێك لە زانیاری و کردارەکانی کارتەکە ئاشکرابکات بۆ لایەنی سێیەم به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ تەواوکردنی مامه‌ڵه‌كان یان سوود وەرگرتن لە خزمەتەکانی لایەنی سێیەم یان بەمەبەستی به‌رزکردنی داوا یاساییەکان یان بۆ پابه‌ندبوون به فەرمانه یان ئه‌حكامه یاساییه‌كان و یا پابه‌ندبوون به ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق یان كۆمپانیای ڤیزاكاردی جیهانی لەو حاڵەتانه كه پێویستیان هه‌یان به ئاگاداركردن یان دیكه.
10- ئه‌حكامانی جیاواز
- ده‌بێت هەموو ئەو ئه‌حكامانە و / یان ئەو بڕگانە کە لەم مەرج و ئه‌حکامانه هاتوون جیابكرێنەوە و سەربەخۆ بن لە یەکتر ، و ئەگەر هەر بڕگه‌یه‌ك بڕگه‌كانی مەرج و ئه‌حکامه‌كان بە پووچه‌ڵ یان نایاسایی یان ناكارا بزانرێت ئەم پووچەڵی و نایاسایی یان ناكارایی كارێگه‌ری نابێتە سەر ڕەوایەتی یان یاسایی یان سەپاندنی ئه‌حكامه‌كان و بڕگه ماوه‌كان له‌م مەرج و ئه‌حکامانه.
- کۆمپانیاکە لەوانەیە به‌شێك یان هه‌موو له ماف و پابەندبوونەکانی بەپێی ئەم مەرج و ئه‌حکامانه بۆ لایەنی سێیەم بگوازێتەوە به‌گوێڕه‌ی ئه‌وه‌ی کۆمپانیاکە ده‌بینێت كه گونجاوە.
11- بەرپرسیارییەتی یەکلاکردنەوەی ناکۆکی و یاسای كارپێكراو
کاتێک ڕه‌تگردنت دژی هەر یەکێک لە مامەڵەکان کە لەسەر کارتی ڤیزاكاردی گریمانی کراون، تکایە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری کڕیارەوە بکەن یان هەریەکێك لە بریکارەکانی جزدانی عێراق (سویچ) سه‌ربدەن لە ماوەی كاتیی دیاریکراو بەپێی یاسا یان ڕێسای کارپێکراو لە ڕێكه‌وتی مامه‌ڵه‌كه. کۆمپانیایە بەرپرسە له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی مامه‌ڵەی ناکۆکی لەڕیگه‌ی پابەندبوون بە یاسا و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراقی و كۆمپانیای ڤیزاكاردی جیهانی لەم بوارەدا. ئەوە دەسەڵاتی دادوەریی دادگاکانی عێراقە بۆ بیستن و دادگایی‌کردنی ئەو ناکۆکیانەی کە لەو مەرج و ئه‌حکامانه دروست بووە.
12- مه‌ڵبه‌ندی خزمەتگوزاری کڕیار
مه‌ڵبه‌ندی خزمەتگوزاری کڕیارەکانی کۆمپانیاکە 24 کاتژمێر لەڕۆژ و 7 ڕۆژ لەهەفتە به‌رده‌سته بۆ وەرگرتنی هەموو پرسیارەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە کارتی ڤیزاكاردی گریمانی یان مامه‌ڵه‌كانی به ژماره‌ی +9647904100000 بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە کارتی ڤیزا كاردی گریمانی. لاپه‌ڕه‌ی ئه‌لێكترۆنی switch.com.iq سه‌ربده‌ن