خزمەتگوزاری دابەشکردنی کاش چیە؟
زێن کاش چارەسەری ئاسودە و کارا و سەلامەت دابین دەکات بۆ کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان بۆ پارەدان و دابەش کردنی پارە دەست بەجێ بۆ تاکەکان یان کۆمپانیاکان بۆ هەموو ناوچەکان لەسەرتاسەری عیراق بەشێوەییکی ئەلیکترۆنی و لەیەک کاتتدا چ بۆ جارێک یان بۆ چەند جارێک یان بەشێوەی خولی
تایبەتمەندییەکانی خزمەتگوزاری دابەش کردنی کاش چییە؟
- سیستەمی پلاتفۆرمی تەکنەلۆجیای پتەو: زێن کاش سیستەمێکی تەکنلۆجیای پتەو بەکاردەهێنێت لە ئێستادا کە لە 54 وڵات لەسەرتاسەری جیهان بەکاردێت و ژمارەی بەکارهێنەرانی دەگاتە 120ملیۆن بەکارهێنەر ئامادەبوونی %99 بەدەست هێنا و پشتگیری کراوە لە سەنتەرەکانی چاک کردنەوەی داتای جیهانی
- پڕۆسەی گواستنەوەی دارایی کارا: زێن کاش پڕۆسەیێکی دارایی کارای دروست کرد بۆ گواستنەوەی پارە بۆ سودمەندبووان دەست بەجێ، و سیستەمەکە هەڵدەستێ بە گواستنەوەی پارە بەشێوەیێکی ئەلیکترۆنی لە جوزدانی تایبەت بە کۆمپانیا بۆ جوزدانی سودمەندبووان ، و هەر سودمەندبوویێک دەست بەجێ کورتەنامەیێکی بەدەست دەگات لە مۆبایلەکەی بۆ دڵنیای وەرگرتن
- سیستەمی سەلامەت و گواستنەوەی جۆراوجۆر: زێن کاش بەرزترین ستاندارتی پارێزگاری جیهانی بەردەست دەکات بۆ دابین کردنی ئاسودەیی و دڵنیایی لە گواستنەوەی پارە بۆ کۆمپانیا و تاکەکان بەبێ ماندوبوون
- دڵنیا بوونەوە لە ناسنامەی بەکارهێنەر و دڵنیا بوونەوە لە مامەڵە داراییەکان پێش ئەنجام دانی
- جێ بەجێ کردنی یاسای بانکی ناوەندی عیراقی گونجاو لەگەڵ سیستەمی پارێزگاری کردن
- داپۆشینی گشتگیر و فراوان: زێن کاش هەزارەها بریکاری ڕێگاپێدراو دابین دەکات لە سەرتاسەری عیراق، و دیاری کردنی شوێنی سەنتەرەکان زۆر ئاسانە، تەنها بە پەیوەندی کردن بە کۆدی #260* لەهێڵی زێنی عیراق لەهەر شوێنێک لە ناوەوەی عیراق و نزیکترین 33 سەنتەر دیار دەکات، یان دەتوانیت نزیکترین سەنتەر بدۆزیتەوە لە ڕێگای بەرنامەی زێن کاش هەروەها زێن کاش سەنتەر دابین دەکات لەشوێنی دیاری کراو لەکاتی پێویست
- ڕاپۆرتی وورد: زێن کاش ڕاپۆرتی وورد دابین دەکات بەپێی داواکاری کارەکەت بۆ چاودێری کردنی ئەنجامی دابەش کردنی دارایی
- دابین کردنی میکانیزمی پەیوەندی پێشکەوتوو بۆ ئاگادارکردنەوەی سودمەندبووان کاتی پارەدان، بۆ دڵنیابوونەوە لە وەرگرتنی پارە، بۆ وەڵام دانەوەی داواکاری و سکاڵاکان بەدرێژایی کات و پەیوەندی کردن لاکاتی پێویست
چۆن دەتوانم سوود لەم خزمەتگوزارییە وەربگرم؟وچۆنیەتی دەست کەوتنی ئەم خزمەتگوزاریە؟
● دەبێت سەرەتا یەکێکت هەبێت لەجوزدانەکانی زێن کاش بۆ کار(ئێرە دابگرە بۆ دەست کەوتنی جوزدان)
● کارمەندی بەشی پێش خستن پەیوەندیت پێ دەکات و خزمەتگوزارییەکە کارا دەکات بۆت