پارەدانی ئەلیکترۆنی لەڕێگای زێن کاش

چۆن دەتوانن زین کاش زیاد بکەن وەکو ڕێگایێکی پارە دانی ئەلیکترۆنی لەماڵپەرەکەتان یان بەرنامەکەتان؟

دەبێت یەکێک لە جوزدانەکانی کار تۆماربکەی لەگەڵ زێن کاش لەڕیگای پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە لێرە

یەکێک لە ستافەکانی زین کاش پەیوەندیتان پێوە دەکات بۆ بەرەوپێش بردنی کارەکان و یارمەتی دانتان بۆ تەواو کردنی پڕۆسەی تێکەڵ کردن و زیادکردنی زین کاش وەکو ڕێگاییکی پارەدان لاتان


 

باجە بڕاوەکانی خزمەتگوزاری چین لە بەکارهێنەر و کۆمپانیا؟

جۆری خزمەتگوزاری

باج

ئامادەکردن و تێکەڵ کردن

بەخۆڕایی
ڕاپۆرت و بەڕێوەبردن بەخۆڕایی

پارەدانی پسولە لەڕێگای ئەنتەرنێت و مۆبایل (بەشداربوو یان دامەزراوە دەیدات، بەپێی ڕێک کەوتن)

1%
ڕاکێشانی کاش لەڕیگای بریکارەکانی زێن کاش 0.75%
جێگیرکردنی دارایی لەڕێگای بانکەوە 0.15%
چۆنیەتی کارکردنی خزمەتگوزاری لەلایەنی بەکارهێنەرانتان؟
  • کاتێک بەکارهێنەر داواکارییەکەی تەواو دەکات لە ماڵپەری ئەلیکترۆنی یان بەرنامەی تەلەفۆنی تایبەت بە دامەزراوەکەتان دەتوانێت پارەدان لەڕیگای زێن کاش هەڵبژێری
  • کاتێک بەکارهێنەر پارە دان بە بەکارهێنانی زێن کاش هەڵدەبژێری پەنجەرەیێک دەردەکەوێت داوا دەکات ژمارەی هەژمار / تەلەفۆن و کۆدی نهێنی داخڵ بکات
  • لەکاتی داخڵ کردنی کۆدی ڕاست زین کاش هەڵدەستێ بە ناردنی زانیارییە تایبەتەکانی بەکارهێنەر بۆ دامەزراوە
  • بەکارهێنەر ئاگاداریێکی خێرا وەردەگرێت و کورتەنامە بۆ دڵنیا بوونەوەی پۆسەی پارەدان کە هەموو ووردەکارییەکانی پارەدانەکە لەخۆی دەگرێت
  • دامەزراوە ئاگاداریێکی خێرا وەردەگرێت و کورتەنامە بە وەرگرتنی پارە و دەکرێت پارەدان و داواکارییەکە نیشان بدرێ لە ڕووی چاودێری ئەلیکترۆنی تایبەت بە دامەزراوە
تایبەتمەندییەکانی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی لەزێن کاش
  • ڕێگایەکی کارایە بۆ ڕاکێشانی بەکارهێنەری زیاتر، کە بەشداربووان دەتوانن پارە بدەن لە هەر شوێنێک لە جیهاندا. پارەکەت بە کاش وەربگرە بە خێرایی و لە ماوەی چەند چرکەیەکدا؛ تەنها بە داگرتنی دوگمەی "پارەدان لە ڕێگای زێن کاش"، پارەکە وەردەگیرێت و دەخرێتە نێو جزدانی کۆمپانیاوە لە ماوەی چەند چرکەیەکدا، و دەکرێت بگوازرێتەوە بۆ هەژماری بانکیی کۆمپانیا یان ڕاکێشانی لە هەر یەک لە بریکارەکانی زێن کاش.

  • تەواوکاریی تەکنیکیی بەرفراوان، کە دەتوانرێت خزمەتگوزاریی پارەدانی ئەلیکترۆنی لەسەر هەر ماڵپەڕێک یان بەرنامەکانی مۆبایلی زیرەک بە ئاسانیی تەواو کارا بکرێت، بە پشتگیریی ڕاستەوخۆ و بەردەوام لە لایەن تیمی شارەزایانی پاڵپشتیی تەکنیکی لە زێن کاش.

  • بەرزترین ئاستی سەلامەتی؛ سەکۆی پارەدانی ئەلیکترۆنیی زێن کاش بەرزترین ئاستی سەلامەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی فێڵی ژمارەیی هەیە، و هەموو ئەمانە بەبێ هیچ ڕسووماتێکی زیادە.

  • ڕاپۆرتی فرۆشتنی دەستبەجێ؛ هەموو وردەکارییەکانی پرۆسە داراییەکان بۆ کۆمپانیاکان بەردەستن و دەتوانیت پێیان بگەیت لە هەر شوێنێک لە جیهاندا و لە هەر کاتێکدا لە ڕێگای سەکۆیەکی تایبەت بە کۆمپانیاکان، بە توانای تەکنیکیی بەرزەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی مامەڵەکانی فرۆشتن، گواستنەوە و گەڕاندنەوەی پارە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و دەستبەجێ.

  • پاڵپشتیی تەکنیکی بە درێژایی کات؛ زێن کاش ناوەندێکی پاڵپشتیی تەکنیکی لە ڕێگای وەتسئەپەوە +9647835428888 یان لە ڕێگای ژمارەی خزمەتگوزاریی کڕیاران: 6698 دابین دەکات.

خزمەتگوزرای پارەی دانی ئەلیکترۆنی لە زێن کاش چییە؟

بریتیە لە خزمەتگوزاری پارە دان لەڕێگای ئەنتەرنێت کە دەکریت لەڕێگای ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی یان بەرنامەی مۆبایلی تایبەت بە دامەزراوەکەتان، هەروەها دامەزراوە دەتوانێت ئاگاداری بەکارهێنەرانی بکات کاتێک کاتی دانی پسولە دێت و ئاراستەی ماڵپەری ئەلیکترۆنی تایبەت بە دامەزراە دەکرێت کە دەتوانن پسولە بخەنە ڕوو دواتر پارەدان و بەڕێوەبردنی پسولەکانیان