بریکارەکانی زێن کاش

چۆن بزانم بریکارەکە چ جۆرە خزمەتگوزارییەک پێشکەش دەکات؟ یاخود چۆن بریکارێکی گونجاو دیاری بکەم کە یارمەتیم بدات؟
  • لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە لەسەر نەخشە، دەتوانیت بچیتە سەر ناونیشانی بریکارەکان
  • پارێزگاری یان ناوچە دیاریبکە 
  • ئەو خزمەتگوزارییە دیاری بکە کە دەتەوێت بریکارەکە پێشکەشت بکات 
  • ئەو بریکارانەی کە دەتوانن ئەو خزمەتگوزارییەت پێشکەش بکەن، لەسەر نەخشەکە دەردەکەون و ناونیشانیان پیشاندەدرێن
لەکاتی سەردانی کردنی یەکێک لە خاڵەکانی فرۆشتنی ڕێگاپێدراوی زێن کاش و ڕەتیان کردەوە مامەڵەی خزمەتگوزاری بکەن

سکاڵاکەتان بنێرن بۆ تیمی زەینکاش لە ڕێگەی واتسئەپەوە، لەوانەش ئەم وردەکاریانەی خوارەوە:

  • ژمارەی جزدان
  • ناونیشانی شوێنی POS
  • ناوی POS
  • بەرواری سەردان
  • وردەکاری سکاڵا
کۆمیسیۆنێکی زیادە (کاش) وەرگیرا لە کاتی کشانەوە!

 

بۆ پێشکەشکردنی سکاڵا کاتێک تووشی لێبڕینی زیادە دەبیت لە بریکارەکان، تکایە ئەمانەی خوارەوە پەیڕەو بکە:
لە ماڵپەڕی فەرمیمان لە خوارەوەی لاپەڕەکەدا کلیک لەسەر “داواکاری و فۆڕم” بکە.
"فۆڕمی سکاڵای بریکار" هەڵبژێرە.
ڕێنماییەکان جێبەجێ بکە و زانیارییە پێویستەکان پڕبکەرەوە.
داواکارییەکە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و پەیوەندیت پێوە  دەکرێت.

 

چۆن بتوانم نزیکتیرن بریکاری زێن کاش یان سەنتەری ڕێگاپێدراو بزانم؟

ئەپڵیکەیشنی زەین کاش بکەرەوە.  
'زیاتر' دەسنیشان بکە لە ڕووکاری سەرەکی ئەپەکەوە.  
پاشان 'بە دوای نزیکترین بریکار' هەڵبژێرە؛ نزیکترین بریکار لە شوێنەکەت یان شوێنی نیشتەجێبوونت دیاری دەکرێت.