گواستنەوەی پارە

پارەم گواستەوە بۆ ژمارەیێکی هەڵە، چی بکەم؟

 

کۆمپانیای زێن کاش بەرپرسیار نییە لە هەر گواستنەوەیەکی هەڵە.
تکایە پەیوەندی بەو لایەنەوە بکەن کە بەهەڵە پارەت بۆ گواستۆتەوە. ئەگەر ڕەتیانکردەوە پارەکە بگەڕێننەوە، تکایە فەرمانی دادگامان بۆ دابین بکەن کە ئاراستەی کۆمپانیای جزدانی عێراق کرابێت، و تێیدا داوا لە کۆمپانیاکەمان بکەن پارەکە دووبارە بگوازێتەوە بۆ ئێوە. فەرمانی دادگا دەبێت هەموو وردەکارییەکانی گواستنەوە هەڵەکە لەخۆبگرێت، بەم شێوەیەی خوارەوە:
ژمارەی جزدانی نێردەر
ژمارەی جزدانی وەرگر
ژمارەی مامەڵە
بەرواری مامەڵەکە
بڕی پارەکە بە ژمارە و نووسین
 
ئایە دەتوانم گواستنەوە بکەم بە دراوی دۆلار لەڕێگای زێن کاش؟

خزمەتگوزارییەکە تەنها بە دیناری عێراقی کاردەکات، بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق.\

تێچووی پڕۆسەی گواستنەوەی پارە چەندە؟

کۆمیسیۆنی گواستنەوە لە جزدانی تاکەکەسی: 0.25%
کۆمیسیۆنی گواستنەوە بۆ جزدانەکانی خێرخوازی و لە جزدانەکانی خێرخوازی: 0.7%

ئایا دەتوانم پارە بنێرم بۆ کەسێک کە جزدانی ئاسیاپەی، فاستپەی، یان ناس والێتی هەبێت؟

 لە ڕووکاری سەرەکی ، کرتە لەسەر "پارەدانەکان" بکە و "ناردن و وەرگرتنی پارە" هەڵبژێرە.
لە مینیۆی جۆری گواستنەوە،"ناردنی پارە بۆ (جزدانەکانی تر)" هەڵبژێرە. 
جۆری جزدانەکە دیاری بکە کە دەتەوێت بۆی بگوازیتەوە (ئاسیاپەی،فاستپەی،ناس واڵێت) و ژمارەی جزدانەکە بنووسە، پاشان "تاکەکان" هەڵبژێرە ئەگەر بۆ کڕیارەکان بگوازیتەوە یان "بازرگان" بۆ بازرگانان. 
بڕی ئەو بڕە داخڵ بکە کە دەتەوێت بیگوازیتەوە و کرتە بکە لەسەر ناردن. مامەڵەکە بە نووسینی کۆدی نهێنی جزدانەکە دڵنیا بکەوە، و گواستنەوەکە سەرکەوتوو دەبێت.

چۆن پارە دەربهێنین لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زەین کاش ؟

دەتوانیت پارە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی زەین کاشەوە بنێریت بە پەیڕەوکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە:
لە ڕووکاری سەرەکی ، کرتە لەسەر "پارەدانەکان" بکە و "ناردن و وەرگرتنی پارە" هەڵبژێرە.
لە مینیۆی جۆری گواستنەوە، "گواستنەوەی پارە (زەین کاش)" هەڵبژێرە.
ئەو بڕە پارەیە بنووسە کە دەتەوێت بیگوازیتەوە لەگەڵ ژمارەی جزدانی وەرگرەکە، پاشان "بەردەوامبوون" هەڵبژێرە.
وردەکارییەکانی مامەڵەکە دەردەکەون، پاشان بە کرتە کردن لەسەر "دووپاتکردنەوە" گواستنەوەکە پشتڕاست بکەوە و بە نووسینی کۆدی نهێنی جزدانەکەت مامەڵەکە بسەلمێنە.
شاشەیەکی پشتڕاستکردنەوە دەردەکەوێت کە گواستنەوەی سەرکەوتوو پیشان دەدات، و ئاگادارکردنەوەیەک لەگەڵ وردەکارییەکان دەنێردرێت بۆ وەرگر.