بەستنەوەی جوزدان بە هەژماری بانکی

ئەگەر بەکاربەر ڕووبەڕووی کێشەی نەگەیشتنی کۆدی OTP بوو بۆ ژمارە تەلەفۆنی؟

کۆدێکی OTP لەلایەن بانکی نیشتمانی عێراقەوە بۆت دەنێردرێت. تکایە ئەو ژمارە تەلەفۆنەی لە هەژماری بانکی خۆت تۆمار کراوە پشتڕاست بکەرەوە.

ئەگەر کۆدەکەت وەرنەگرت، تکایە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بانکی نیشتمانی عێراقەوە بکە بە ژمارە تەلەفۆنی: 07807777444.

چۆن بتوانم باڵانسی هەژماری موچەم بزانم؟

تکایە پەیوەندی بکەن بە ژمارە خزمەتگوزاری کڕیارانی بانکی نیشتمانی عێراق: 07807777444

ئایە دەتوانم پارە دابنێم لەجوزدانی زێن کاش ڕاستەوخۆ بە سەردانی کردنی نزیکترین بریکاری ڕێگاپێدراو؟

بەڵێ، دەتوانیت لە ڕێگەی بریکاری ڕێگەپێدراوەوە پارە بخەیتە جزدانی زەین کاشەکەتەوە. بڕی دانراوەکە بە شێوەی کاش ڕادەستی بریکارەکە دەکرێت. 
بۆ دۆزینەوەی نزیکترین بریکاری ڕێگەپێدراو، دەتوانیت ئەپلیکەیشنی زەین کاش بەکاربێنیت. بە کرتەکردن لەسەر بژاردەی 'زیاتر'، پاشان 'گەڕان بەدوای نزیکترین بریکار' دەسنیشان بکە، لیستێک لە ناوەندەکانی نزیک شوێنی جوگرافیت لە هەر شوێنێکی عێراق بیت پیشان دەدرێت.

سەقفی باڵانسی جزدانی بانکی چییە؟

مانگانە 10,000,000 دیناری عێراقی

چۆن دەتوانم باڵانسی جوزدان بزانم؟

 

دەتوانیت پرسیار لەبارەی باڵانسی جزدانەکەت بکەیت بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە:
1. ئەپی زێن کاش بکەرەوە.
2. ئایکۆنی دياركردنى حيساب لە ڕووکاری سەرەکی بەرنامەکەدا هەڵبژێرە.
3. کۆدی PIN داخڵ بکە.
4. باڵانسی ئەکاونتەکەت دەردەکەوێت.
 
چۆن دەتوانم موچە ڕابکێشم لە جوزدانی زین کاش؟

پاش پڕکردنەوەی جزدانی زەین کاش لە ڕێگەی هەژماری بانکی،
 دەتوانیت بە سەردانی نزیکترین بریکار پارە ڕابکێشیت بە پەیڕەوکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە: لە ماڵپەڕی سەرەکی، کرتە لەسەر "پارەدانەکان" بکە و "ڕاکێشانی پارە" هەڵبژێرە. کامێرای مۆبایلەکەت ئاراستەی کۆدی QR بریکارەکە بکە بۆ سکانکردنی ئۆتۆماتیکی یان نەخشەی بریکارەکە لە خوارەوەی شاشەکە بەکاربێنە بۆ دیاریکردنی ناوی بریکارەکە. ئەو بڕە پارەیە بنووسە کە دەتەوێت ڕایبکێشیتەوە، پاشان کرتە بکە لەسەر "بەردەوامبوون." وردەکارییەکانی مامەڵەکان لە شاشەی پشتڕاستکردنەوەی ڕاکێشانی پارە بپشکنە، "پەسەندکردن" هەڵبژێرە، پاشان بە نووسینی کۆدی نهێنی جزدانەکەت مامەڵەکە پشتڕاست بکەوە و "پەسەندکردن" هەڵبژێرە. دەتوانیت نزیکترین بریکار بدۆزیتەوە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی زەین کاش: بە کلیک کردن لەسەر "زیاتر" و پاشان هەڵبژاردنی "گەڕان بۆ نزیکترین بریکار".

چۆن باڵانسی جوزدان پڕ دەکرێتەوە لەڕێگای (هەژماری بانکی)؟

بۆ پڕکردنەوەی جزدانەکەت بە بەکارهێنانی ئەژمێری بانکی خۆت، ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە:
لە ڕووکاری سەرەکی، : پارەدانەکان، پاشان بارکردنی جزدان هەڵبژێرە، پاشان پڕکردنەوە لە ڕێگەی هەژماری بانکی. ئەژمێرەکە هەڵبژێرە لە لیستی "هەژماری بانکی بەستراو." بڕی زیادکردنی خوازراو بنووسە. "بەردەوامبوون" دابگرە، پاشان پێداچوونەوە بە وردەکاریەکانی مامەڵەکە، پاشان "دواتر" و وشەی نهێنی بنووسە بۆ دڵنیابوونی. شاشەیەکی پشتڕاستکردنەوە دەردەکەوێت کە وردەکارییەکانی مامەڵەکان نیشان دەدات، لەگەڵ ئاگادارکردنەوەیەکی دەستبەجێ کە سەرکەوتنی پڕکردنەوەکە پشتڕاست دەکاتەوە.

 
کێشەم هەیە لە بەستنەوەی هەژماری بانکی لەگەڵ بارنامەی زین کاش؟

تکایە سکاڵاکە لە رێگەی واتساپەوە بۆ تیمی زەین کاش بنێرن لەگەڵ زانیارییە پێویستەکان:

1.ئەو ژمارە تەلەفۆنەی کە جزدانەکەی لەسەر تۆمار کراوە

2. 10 ژمارەی یەکەمی ئاژمێری بانکی

3. جۆری هەژماری بانکی (هەنووکەیی، پاشەکەوت و هتد)

4. پەیامی هەڵەی پیشاندراو

5. بەرواری هەوڵەکە ...

چۆن دەتوانم هەژماری بانکیم ببەستمەوە لەگەڵ بەرنامەی زێن کاش؟

دەتوانیت ئەژمێری بانکەکەت بە ئەپلیکەیشنی زەین کاش ڵینک بکەیت لە رێگەی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە:  
لە ڕووکاری سەرەکی، کلیک لەسەر"زیاتر" ، "بەڕێوەبردنی ئەژمێرە بانکی" هەڵبژێرە، پاشان "زیادکردنی ئەژمێرەکەت لە بانکی نیشتمانی عێراق" هەڵبژێرە.  
"بانکی نیشتمانی عێراق" دەسنیشان بکە، پاشان ژمارەی کڕیاری 10 ژمارەیی خۆت بنووسە و "بەردەوامبوون" دابگرە.  
کۆدی سەلماندن (OTP) کە لە رێگەی SMS وەرگیراوە بنووسە، ئەو ئەژمێرە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بیبەستیتەوە، و "دواتر" دابگرە.  
لیستێک لە زانیارییە تۆمارکراوەکانت لە بانک دەردەکەوێت، "تەواو" دابگرە و ڵینککردنەکە دروست دەبێت.

 
ئەو تایبەتمەندییانە چین کە کارمەند چێژی لێ دەبینێت لە کاتی بەستنەوەی هەژماری بانکی لەگەڵ جوزدانی زێن کاش؟

 

• ڕاکێشانی مووچە لەڕێگەی هەزاران بریکار کە لە سەرانسەری عێراقدا بڵاوبوونەتەوە.
• گواستنەوەی پارە لە جزدانێکەوە بۆ جزدانێکی تر لەناوخۆی عێراقدا.
• لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زێن کاشەوە باڵانسی مۆبایلەکەت بە نرخێکی کەم پڕ بکەرەوە.
• پارەی پسوڵەی پۆست-پەید بدە.
• بازاڕکردن و کڕینی ئۆنلاین لە ماڵپەڕەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنی.
• پارەی خزمەتگوزارییەکان بدە.
• کڕینی کارتی ئەلیکترۆنی.
• ببە بە خاوەنی واڵتکارت (ماستەرکارد) بەخۆڕایی.
• لە ڕێگەی QR code لە زۆرێک لە مۆڵەکانی بازرگانی و چێشتخانە و کافێکان پارە بدە.