پارەدان بە فاتورەکان

پرسیارە گشتییەکان سەبارەت بە فاتورەکان
چۆن پارەی پسووڵەی بانکی خانووبەرە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زین کاشەوە بدەم؟

دەتوانیت پسوولەی بانکی خانووبەرە (المصرف العقاري) لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زین کاشەوە بدەیت بە پەیڕەکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە:

 

لە لاپەڕەی سەرەکی کلیک لەسەر "پارەدانەکان" بکە، پاشان "پارەی پسوولە بدە" هەڵبژێرە و دواتر "المصرف العقاري" هەڵبژێرە.
کلیک لەسەر "زیادکردنی پسوولەی نوێ" بکە یان پسوولەیەکی پێشتر پاشەکەوتکراو هەڵبژێرە، پاشان کلیک لەسەر "پارەدان" بکە.
لە وردەکارییەکانی پڕۆسەی دانەوەکە دڵنیابەرەوە، پاشان کلیک لەسەر "بڕی پارەی پێدان" بکە.
ئۆفەرەکانی گەڕانەوەی نەختینەیی (Cash Back - ZainCash) بە ڕێژەی 20% لەسەر پسووڵەکانی کارەبا چین؟

ئەمە ئۆفەرێکی گەڕانەوەی نەختینەییە (Cash Back) کە لە لایەن کۆمپانیای زین کاشەوە بە ڕێژەی 20% پێشکەش دەکرێت:
هەموو جۆرە پارەدانێکی پسووڵەی کارەبا دەگرێتەوە.
ڕێژەی گەڕانەوەی نەختینەیی: 20%.
بەرزترین بڕی داشکاندن: 10,000 دیناری عێراقی بۆ هەر بەشداربوویەک.
سوودمەندبوون لە ئۆفەرەکە: تەنها بۆ یەک جارە بۆ هەر بەشداربوویەک.
بڕی گەڕانەوەی نەختینەیی: ڕاستەوخۆ دەخرێتە سەر جزدانی بەشداربوو.

چۆن پارەی سندوقی خانووبەر لە رێگەی ئەپلیکەیشنی زەین کاشەوە بدەم؟

پارەی پسوڵەی سندوقی نیشتەجێ بوون لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی زەین کاشەوە بەم هەنگاوانە دەدرێت کە بریتین لە
 "پارەدانەکان"، "پارەی پسوڵە بدە" هەڵبژێرە، پاشان "سندوقی نیشتەجێ بوون" هەڵبژێرە. جۆری پسوڵەکە دیاری بکە: "پسوڵە سەیڤکراوەکان" دەردەکەوێت کارتە لەسەر "زیادکردنی پسوڵەی نوێ"  بکە، پاشان کەرتە لەسەر "پارەدان" بکە. وردەکارییەکانی پارەدانەکە بسەلمێنە، پاشان کلیک لەسەر "بڕی پارەدان" بکە.

من بە هەڵە باڵانسی هێڵی پۆستپەیدی زەینەکەم وەرگرت. چۆن پرۆسەکە هەڵبوەشێنمەوە؟

تکایە سکاڵاکە لە رێگەی واتساپەوە بۆ تیمی زەین کاش بنێرن لەگەڵ زانیارییە پێویستەکان: 
ئەو ژمارە تەلەفۆنەی کە جزدانەکەی لەسەر تۆمار کراوە
بەرواری مامەڵە
ژمارەی مامەڵە
ژماره هێڵی زەین فاتوورە که بارگاوی کراوه
وێنەیەکی ناسنامەی نەتەوەیی یان پاسپۆرتی ئەو کڕیارەی مامەڵەی کردووە

چۆن ناڕەزایەتی تۆمار بکەین ئەگەر فەسڵەکە لە ڕێگەی جزدانەوە درابێت و بڕە پارەکە نەگەیشتە دەستی لایەنی فەسڵکەر؟

دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە ناڕەزایەتی پێشکەش بکەیت:

1. بچۆ بۆ بژاردەی "داواکاری و فۆرم" لە ماڵپەڕی فەرمیدا.
2. لە لیستی بەردەستدا "ناکۆکی لەسەر پێدانی فەسڵی حکومەت" هەڵبژێرە.
3. پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بە زانیارییە پێویستەکان بە وردی و تەواو.
4. پێشکەشکردنی فۆڕمەکە لە ڕێگەی لینکی دیاریکراوەوە بۆ بەجێگەیاندنی ناڕەزایەتییەکە.
ناڕەزایەتییەکە لەلایەن تیمی هاوکارییەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.

 

باجی پارەدانی پسوڵە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی زەین کاش چەندە؟

باجی پارەدانی پسوڵە لە ڕێگەی جزدانی زەین کاش: بەخۆڕاییه

چۆن پسولە بدەم لەڕێگای بریکارەکانی زێن کاش؟

لە ئێستادا، فەسڵی حکومەت ناتوانرێت لە جزدانی بریکارێکەوە بدرێت — تەنها لە جزدانی کڕیارەوە دەتوانرێت بدرێت.

چۆن بە بەکارهێنانی ئەپی زەین کاش پارەی کارەبا بدەم؟

دەتوانیت لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زەین کاشەوە پسوڵەی کارەبا بدەیت بە پەیڕەوکردنی ئەم هەنگاوانە: 
لە پەڕەی سەرەکیەوە، کرتە لەسەر "پارەدانەکان" بکە، "پارەی پسوڵە بدە" و پاشان "پسوڵەی کارەبا" هەڵبژێرە. جۆری پسوڵەکە هەڵبژێرە: "پسوڵەی ئێستا" (بڕی تەنها بۆ مانگی ئێستا) یان "کۆی پسوڵەکە" (کۆی بڕە کەڵەکەبووەکان). کرتە لەسەر "زیادکردنی پسوڵەی نوێ" بکە یان پسوڵەیەکی پاشەکەوت کراوی پێشوو هەڵبژێرە، پاشان کرتە بکە لەسەر "پارەدان". وردەکارییەکانی پارەدان بسەلمێنە و پاشان کرتە بکە لەسەر "پارەدان".

 
خزمەتگوزاری پارەدانی پسوڵە چییە؟

خزمەتگوزارییەکە لەلایەن زەین کاشەوە دەستی دەرهێنرا کە ڕێگە بە بەشداربووانی دەدات بە ئاسانی پارەی پسوڵەکان بدەن یان بەشێکیان یەکلایی بکەنەوە لە هەر کاتێک و لە هەر شوێنێکدا، وەک پسوڵەی کارەبا، سندوقی نیشتەجێ بوون و پسوڵەی هێڵی زەین.

چۆن پارەی پسوڵەی زەین بدەم لە رێگەی ئەپلیکەیشنی زەین کاشەوە

دەتوانیت هێڵی پۆستپەیدی (فاتوورە) زەینەکەت پڕبکەیتەوە بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە:
لە ماڵپەڕەوە، کرتە لەسەر "پارەدانەکان" بکە، "پارەدانی پسوولە" هەڵبژێرە، پاشان "زەین پۆستپەیدی" هەڵبژێرە. ژمارەی هێڵی زەین بۆ ئەو پسوڵەیە کە دەتەوێت بیدەیت و بڕەکەی بنووسە، پاشان کرتە بکە لەسەر "پارەدان". وردەکارییەکانی مامەڵەکە لەسەر شاشەکە بسەلمێنەرەوە، پاشان دووبارە کرتە بکە لەسەر "پارەدان"، و پڕکردنەوەکە دەستبەجێ تەواو دەبێت.

 
پارەدان بە فاتورەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان
ئی-پسوولە چییە؟

ئی-پسوولە سەکۆیەکی فەرمی پارەدانی دیجیتاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. ڕێگە بە هاوڵاتیان و بازرگانان دەدات لە بینین و پارەدانی پسوولەکانیان بە شێوەیێکی پارێزراو و ئاسان بە ڕێگەی چەندین کەناڵی دیجیتاڵی.

کێ سەرپەرشتی سەکۆی ئی-پسوولە دەکات؟

ئی-پسوولە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێت و بە فەرمی لە لایەن بانکی ناوەندی عێڕاقی پەسەند کراوە.

دەتوانم پارەی چ جۆرە پسوولەیەک بدەم لە ڕێگەی ئی-پسوولە ؟

دەتوانی پارەی هەموو ئەو پسوولانە بدەیت کە لە لایەن پسوولەبڕە هاوبەشەکانی ئی-پسوولە بەردەستن بۆ نموونە وەزارەتی کارەبا

کام جۆری پسوولەی کارەبا دەتوانم بدەم؟

دەتوانی پارەی ٢ خزمەتگوزاری وەزارەتی کارەبا بدەی:
بڕی پارەی ئێستا، کە پسوولەکانی دوای پڕۆژەی ڕوناکی پیشاندەدات
قەرزی پێشوو، کە پسوولەکانی پێش پڕۆژەی ڕوناکی پیشاندەدات

دەتوانم پارە بە شێوازی نەختینەیی بدەم ؟

لە ئێستادا ئی-پسوولە تەنها پشتگیری لە پارەدانی دیجیتاڵی دەکات. ئەگەر دەتەوێت بە نەختینەیی پارە بدەیت، دەتوانیت لە نووسینگەی پسوولەبڕەکە پارە بدەیت.

چۆن دەتوانم پارەی پسوولەکەم بدەم؟

 

دەتوانیت بە ٥ هەنگاو پارەی پسوولە بدەیت:
١- پسوولەبڕێک هەڵبژێرە کە دەتەوێت پارەی بدەیت
٢- خزمەتگوزاریەک هەڵبژێرە کە دەتەوێت پارەی بدەیت
٣- ژمارەی پسوولەکەت/ هەژمارە تایبەتەکەت بنووسە
٤- پارەدانەکە پەسەندبکە
٥- پسوولە دیجیتاڵیەکەت سەیربکە و هەڵبگرە
ئی-پسوولە پارێزراوە؟

ئێمە پێوانەی ئاسایشی بەهێز بەکاردەهێنین و پەیڕەوی ستانداردی پاراستنی بەهێز دەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی زانیاریەکانت پارێزراون.

دەتوانم پسوولەی کەسێکی تر بدەم بە بەکارھێنانی ئی-پسوولە؟

دەتوانیت پارەی پسوولەی هەر هەژمارێک/ژمارەی پسوولە بدەیت لە شوێنی کەسێکی تر

دەتوانم تەنھا بەشێک یاخود بە قیست پارەی پسوولەکەم بدەم؟

دەتوانیت بەشێک یان بە قیست پارە بدەیت ئەگەر ئەم بژاردەیە لە لایەن پسوولەبڕەکە بەردەست بێت

پارەی زیاد یاخود کرێ دەخرێتە سەر پسوولەکەم؟

هیچ کرێی زیادە ناخرێتە سەر پسوولەکە کاتێک لە ڕێگەی ئی-پسوولە پارە دەدەیت

ئی-پسوولە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی پارە دەبات؟

ئی-پسوولە بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت پارە لە هەژمارەکەت ببات. پارەدانی پسوولە تەنها ئەم کاتانە ڕوودەدات کە خۆت دەتەوێت و ڕێگە دەدەیت گواستنەوەکە ڕووبدات