کرێی پارەی کاش 1000 دینارە کە بە کاش دەدرێت بە بریکارەکە.
لێبڕینەکە بەپێی جۆری جزدانەکە بە پشتبەستن بە بڕی پارە لە کاتی ڕاکێشانی پارەکەدا ئەنجامدەدرێت، بەم شێوەیەی خوارەوە:
جزدانی تاکەکەسی 0.7%
جزدانی NBI بانکی ئەهلی 0.6%
جزدانی بازرگان 0.75%
جزدانی ڕێکخراوە مرۆییەکان 0%
سودمەندانی جزدانی خێرخوازی: بەخۆڕایی
پێویست بە پیشاندانی ناسنامەی کەسی ناکات لەکاتی ڕاکێشان یان دانانی پارە
دەتوانیت لە ڕێگەی یەکێک لە بریکارەکانەوە پارە ڕابکێشیت بە پەیڕەوکردنی ئەم هەنگاوانە: ڕووکاری سەرەکی، کرتە لەسەر "پارەدانەکان" بکە و "ڕاکێشانی پارە" هەڵبژێرە. کامێرای مۆبایلەکەت ئاراستەی QR کۆدی بریکارەکە بکە بۆ سکانکردنی ئۆتۆماتیک، یان نەخشەی بریکارەکە لە خوارەوەی شاشەکە بەکاربێنە بۆ دیاریکردنی ناوی بریکارەکە. ئەو بڕە بنووسە کە دەتەوێت ڕایکێشیت، پاشان کرتە بکە لەسەر بەردەوام بوون. زانیاری مامەڵەکان لەسەر شاشەی پشتڕاستکردنەوەی ڕاکێشانی پارە بسەلمێنە، "پشتڕاستکردنەوە" هەڵبژێرە، پاشان بە نووسینی کۆدی جزدانەکەت مامەڵەکە پشتڕاست بکەوە و "تەواوبوون" دەسنیشان بکە.
سەردانی یەکێک لە بریکارە ڕێگەپێدراوەکانی زەین کاش بکە.
بۆ دۆزینەوەی نزیکترین بریکار، ئەپلیکەیشنی زەین کاش بکەوە، پاشان "زیاتر" و پاشان "گەڕان بە دوای نزیکترین بریکار" هەڵبژێرە.
یان بچۆ ژوورەوە بۆ ئەپلیکەیشنی زەین کاش و لە ڕووکاری سەرەکی هەڵبژێرە: پارەدانەکان، پاشان پڕکردنەوەی جزدان، پاشان پڕکردنەوە لە ڕێگەی تۆڕی بریکارەکان.
کۆدێکی QR کاتی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەردەکەوێت. پیشانی بریکارەکە بدە بۆ ئەوەی بتوانێت بە بەرنامەکەی خۆی سکانی بکات بۆ تەواوکردنی پرۆسەی پڕکردنەوە.
ئەو بڕە پارەیەی کە دەتەوێت زیادی بکەیت بنووسە ، جگە لە باجی پڕکردنەوە، بەپێی ئەو بڕە پارەیەی کە دەبێت پڕبکرێتەوە، کە دەتوانیت لە مینیوی "زیاتر"ەوە سەیری بکەیت، پاشان "سنوور و باج"..
ئاگادارییەکی نوسراوت پێدەگات کە تەواوبوونی پرۆسەی پڕکردنەوە و وردەکارییەکانی پشتڕاست دەکاتەوە.
ڕاکێشانی پارە و دانانی پارە لە ڕێگەی بریکارە ڕێگەپێدراوەکانی زەین کاشەوە دەکرێت کە دەکەوێتە سەرتاسەری عێراق.
بۆ دۆزینەوەی نزیکترین بریکاری زەین کاش، ئەپی زەین کاش بکەرەوە، پاشان "زیاتر" و پاشان "گەڕان بە دوای نزیکترین بریکار" هەڵبژێرە. لیستێک لە ناوەندە نزیکەکان لە شوێنەکەت نیشان دەدرێت لە هەر شوێنێک بیت لە عێراق.
دەتوانیت بە پەیڕەوکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پڕکردنەوەی جزدان بکەیت : لە ڕووکاری سەرەکی، پارەدانەکان هەڵبژێرە، پاشان پڕکردنەوەی جزدان، و پاشان پڕکردنەوە لە ڕێگەی ڤیزا/ماستەرکارد.
ئەو بڕە پارەیەی دەتەوێت زیاد بکەیت بۆ جزدانەکەت بنووسە. کرتە بکە لەسەر 'دواتر'. وردەکارییەکانی مامەڵە لە شاشەی "پشتڕاستکردنەوەی پڕکردنەوە" دەردەکەون، پاشان کرتە بکە لەسەر "دواتر" و کۆدی نهێنی جزدانەکەت بنووسە. وردەکاریەکانی کارتەکەت بنووسە (ڤیزا یان ماستەرکارد)، پاشان کرتە بکە لەسەر "ئێستا پارە بدە". کۆدی سەلماندنی OTP بنووسە کە نێردراوە بۆ ئەو ژمارە تەلەفۆنەی کە بەستراوە بە کارتەکەوە.
تکایە دڵنیا ببنەوە لەوەی کە ئەم مەرجانەی خوارەوە جێبەجێ دەکرێن لەکاتی پڕکردنەوەی جزدانی زەین کاش بە بەکارهێنانی ماستەر کارد یان ڤیزا کارت:
• ئەو کارتەی بەکارهاتووە دەبێت کارتی پێشوەخت پارەدراو بێت Prepaid.
• سنوری مانگانە 5,000,000 دیناری عێراقییە.
• نابێت بڕی پڕ کردنەوەکە لە یەک مامەڵە لە 500,000 دیناری عێراقی تێبپەڕێت.
• کارتەکە دەبێت دەرهێنەری عێراق بێت.
• پێویستە کارتەکە تایبەتمەندی 3D Secure ی هەبێت.
ئەگەر کێشەکە بەردەوام بوو، تکایە سکاڵا بنێرە بۆ تیمی زەین کاش لە ڕێگەی واتساپ لەگەڵ زانیارییە پێویستەکان:
1. ئەو ژمارە تەلەفۆنەی کە جزدانەکەی لەسەر تۆمار کراوە
2. چوار ژمارەی کۆتایی کارتی بەکارهێنراو و دەرهێنەری کارتەکە
3. بەرواری مامەڵە
4. بڕە پارە
کەمترین بڕی پڕکردنەوە: 250 دیناری عێراقی
ئەوپەڕی پڕکردنەوە لە یەک کاتدا: 500,000 دیناری عێراقی
ئەوپەڕی پڕکردنەوەی مانگانە: 5,000,000 دیناری عێراقی
مامەڵەی پڕکردنەوە لەڕێگەی ماستەرکارد/ ڤیزا بەخۆڕاییە
خزمەتگوزارییەکە لەلایەن زێن کاشەوە پێشکەشکرا بۆ بەشداربووانی، لەڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە دەتوانن باڵانسی خزدانەکەیان لەڕێگەی ماستەر یان ڤیزاکارد پڕبکەنەوە لەهارکاتێک و لە هەر کارتێکدا کە لەعێراق دەرچووبێت.