والێت کارد – ماستەر کارد

ماستەر کارد
کارتی ماستەر کارد چیە؟ سود و تایبەتمەندییەکانی چین؟

کارتێکی ماستەرکارتە کە بەستراوەتەوە بە جزدانی زين كاش و بەکاردێت بۆ کڕین لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، پارەدان لە ڕێگەی ئامێرەکانی پێدانی ماستەرکارت (POS) و ڕاکێشانی پارە لە ئامێرەکانی (ATM).

بۆ خاوەندارێتی و چالاککردنی ماستەرکارت، پێویستە جزدانێکی هەمیشەییت لە زين كاش هەبێت.

دەتوانیت لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی جزدانی زين كاش باڵانسی ماستەرکارت پڕبکەیتەوە.

دەتوانیت کۆنتڕۆڵی کارتەکە بکەیت و زانیاری لەسەر باڵانس و بەرواری مامەڵەکان بزانیت لە ڕێگەی بژاردەی "ماستەرکارت" لە ئەپڵیکەیشنی زين كاش.

بەشداربوو مافی ئەوەی هەیە تەنها خاوەنی یەک کارت بێت.

کارتەکە بۆ ماوەی تاوەکو ٣ ساڵ لە بەرواری دەرچوونیەوە کارایە. بەرواری بەسەرچوونی دیاریکراو لەسەر کارتەکە چاپکراوە.

 
چۆن دەتوانم پارە لە ماستەرکارتی هەڵوەشاوە وەربگرم؟

 

بۆ ڕاکێشانی پارە لە ماستەر کاردێک کە هەڵوەشێندراوەتەوە، تکایە ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە:
1. لە ناو ئەپلیکەیشنی زێن کاش، ماستەرکارد هەڵبوەشێنەرەوە.
2. ماڵپەڕی زێن کاش لە ڕێگەی ئەم بەستەرەیە بکەرەوە: zaincash.iq.
3. بچۆ بۆ بەشی خوارەوە.
4. کلیک لەسەر “داواکاری و فۆڕم” بکە.
5. فۆڕمی " فۆرمی ڕاکێشانی پارە لە کارتی ڤیزای گریمانەیی یان والێت کارد" هەڵبژێرە.
6. فۆڕمەکە پڕبکەرەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو بڕە پارەیەی کە دەمێنێتەوە.
• کەمترین بڕە پارە کە دەتوانرێت بگەڕێندرێتەوە 3 دۆلاری ئەمریکی یان 5,000 د.ع.
• دوای تەواوکردنی داواکارییەکە، پەیامێکت پێدەگات کەتێیدا ئاگادارت دەکاتەوە کەی پرۆسەی گواستنەوەی پارە لە ماستەر کاردەوە بۆ جزدانی زێن کاش تەواو دەبێت
تکایە ئاگاداربن لە ئێستادا هیچ کرێیەک دانەنراوە بۆ دەرهێنانی پارە لە ماستەر کارد.
چۆن ماستەر کارد بەکاربهێنم بۆ بەبازار کردنی لە فەیس بوک؟

دەتوانیت ماستەر کارد بەکاربهێنیت بۆ بانگەشەکردن لە فەیسبووک بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە:
1. بچۆ بۆ پەڕەی فەیسبووکەکەت و وشەی Promote هەڵبژێرە.
2. چەند بژاردەیەک بۆت دەردەکەوێت، بژاردەی بانگەشەکردنی پەڕەی فەیسبووک هەڵبژێرە.
3. پاشان، چەند بژاردەیەک دەبینیت بۆ ئەوەی بزانیت ڕیکلامەکە لە کوێ دەردەکەوێت و بڕی ئەو پارەیەی کە ڕۆژانە بۆ بانگەشەکە بەکاردەهێنرێت.
4. پاشان داوات لێدەکرێت زانیاری ماستەر کارد دابنێیت (ژمارەی زنجیرەیی کە لە 16 ژمارە پێکهاتووە) و کرتە لەسەر لەسەر وشەی “بانگەشەکردن” بکە. داواکارییەکەت بۆ ماوەی یەک یان دوو کاتژمێر لە پیاچوونەوەدا دەمێنێتەوە و دواتر بانگەشەکە دەستپێدەکات.
 

بۆچی باڵانسم لە ماستەر کارد بە سالب دەردەچێت؟

تکایە سکاڵاکەت لە رێگەی واتس ئەپەوە بنێرە بۆ تیمی زەین کاش لەگەڵ زانیارییە پێویستەکان:
1.ئەو ژمارە تەلەفۆنەی کە جزدانەکەی لەسەر تۆمار کراوە
2. ژمارەی زنجیرەی کارتی ٩ ژمارەیی

پارەم ڕاکێشا لە ئامێری ATM و پارە لە کارتی ماستەر کارد بڕا و ئامێرەکە پارەی دەرنەکرد؟

تکایە سکاڵاکەتان بنێرن بۆ تیمی زێن کاش لە ڕێگەی واتسئەپەوە لەگەڵ زانیارییە پێویستەکان:
1. ئەو بڕە پارەیەی کە لێی بڕاوە
2. بەرواری مامەڵەکە
3. ژمارەی جزدان
4. ژمارەی هەژمار کە لە 9 ژمارە پێکهاتووە لەسەر کارتەکە
5. چوار ژمارەی کۆتایی لەو 16 ژمارەیەی کە لەسەر کارتەکەدا هەیە
6. ناوی ئامێری ATM
7. شوێنی ئامێری ATM
 

چی بکەم لەکاتی ڕەت کردنەوەی کارتی ماستەر کارد لەئامێری ATM یان ئامێری POS یان ماڵپەرە ئەلیکترۆنیەکان

تکایە دڵنیابە لەوەی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە تەواو دادەنێیت پێش ئەوەی مامەڵەکە ئەنجام بدەیت:
• زانیاری ماستەرکارد بە دروستی بنووسە
• دڵنیابە لەوەی کە باڵانسی پێویست لەسەر کارتەکە هەیە بە گوێرەی ئەو دراوەی کە دەتەوێت بیدەیت
• دڵنیابەوە لەوەی ماستەرکاردەکە بەسەرنەچووە
• کۆدی نهێنی و CVC بە دروستی بنووسە
ئەگەر ڕەتکردنەوەکە بەردەوام بوو، تکایە سکاڵاکەت لە رێگەی واتس ئەپەوە بنێرە بۆ تیمی زەین کاش لەگەڵ زانیارییە پێویستەکان:
1.ئەو ژمارە تەلەفۆنەی کە جزدانەکەی لەسەر تۆمار کراوە
2. ژمارەی زنجیرەی کارتی ٩ ژمارەیی
3.بەروارى مامەڵە
4. ناوی سایت کە دەتەوێت پارەی بۆ بەیت
 

پڕکردنەوەی کارتی ماستەر کارد سەرکوتوو نەبوو و بەها لەجوزدانی زێن کاش بڕا و پڕکردنەوەی ماستەر کارد سەرکەوتوو نەبوو، چی بکەم؟

 

تکایە سکاڵاکەتان بنێرن بۆ تیمی زەین کاش لە ڕێگەی واتسئەپەوە لەگەڵ زانیارییە پێویستەکان:
1. ژمارەی جزدان
2. بەرواری کارپێکردن
3. ژمارەی زنجیرەی ماستەرکارتی 9 ژمارەیی (ناوەندی خوارەوەی پشتی کارتەکە)
4. بڕە پارە
ئایە ماستەر کارد پشتگیری ماڵپەری بای بال دەکات؟

ناتوانرێت ماستەر کارت ببەسترێتەوە بە ماڵپەڕی Paypal، چونکە ماڵپەڕەکە پاڵپشتی وڵاتی عێراق ناکات

لەچ ناونیشانێک دەتوانم کارتی ماستەر کارد بەکاربهێنم؟

دەتوانیت ماستەر کاردی زێن کاش لە هەموو ماڵپەرەکان بەکاربهێنیت کە پشتگیری لە کارتی ماستەر کاردی جیهانی دەکەن.

چۆن ووردەکاری مامەڵەکانی کارتی ماستەر کارد بەدەست بێنم؟

تکایە داواکارییەکە بنێرن بۆ تیمی زێن کاش لە ڕێگەی واتسئەپەوە لەگەڵ زانیارییە پێویستەکان:
• ژمارەی هێڵی تایبەت بە جزدان
• ڕێککەوتی ڕاپۆرتی هەژماری بانکی کە دەتەویت بەدەستیبهێنیت لە - تا
• ژمارەی زنجیرەی کارتەکە کە لە 9 ژمارە پێکهاتووە
پێویستە لە هەمان ژمارەی جزدانەوە پەیوەندیمان پێوە بکەیت بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی هەژماری بانکیت بۆ دابینبکەین
 

چی بکەم لەکارتی دەرکەوتنی هەڵە لە ئەنجام دانی پڕۆسەی کڕین لەهەر ماڵپەرێک؟

تکایە دڵنیابە لەوەی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە تەواو دادەنێیت پێش ئەوەی مامەڵەکە ئەنجام بدەیت:
• زانیاری ماستەرکارد بە دروستی بنووسە
• دڵنیابە لەوەی کە باڵانسی پێویست لەسەر کارتەکە هەیە بە گوێرەی ئەو دراوەی کە دەتەوێت بیدەیت
• دڵنیابەوە لەوەی ماستەرکاردەکە بەسەرنەچووە
• کۆدی نهێنی و CVC بە دروستی بنووسە
ئەگەر ڕەتکردنەوەکە بەردەوام بوو، تکایە سکاڵاکەت لە رێگەی واتس ئەپەوە بنێرە بۆ تیمی زەین کاش لەگەڵ زانیارییە پێویستەکان:
1.ئەو ژمارە تەلەفۆنەی کە جزدانەکەی لەسەر تۆمار کراوە
2. ژمارەی زنجیرەی کارتی ٩ ژمارەیی
3.بەروارى مامەڵە
4. ناوی سایت کە دەتەوێت پارەی بۆ بەیت

 
ناتوانم پارە لە ئامێری ڕاکێشانی پارە ATM ڕابکێشم دەستەواژەی پشتگیری نەکراوە دەردەکەوێت؟

پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کە کۆدی نهێنی دروستی کارتی ماستەر کارد داخڵ دەکەیت نەک جزدانەکە. باشتر وایە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زێن کاشەوە کۆدە نهێنییەکە دووبارە بنێریتەوە بە چوونە سەر “ماستەر کارد” و پاشان کرتەکردن لەسەر “دووبارە ناردنەوەی کۆدی نهێنی ماستەر کارد.” کورتەنامەیەکت پێدەگات کە کۆدی نهێنی کارتەکە لەخۆدەگرێت

دەکرێ بەرواری کارایی ماستەر کارد درێژ بکرێتەوە؟

ماوەی کارایی کارتەکە لەسەر کارتەکە چاپکراوە و ناتوانرێت درێژ بکرێتەوە.

چی لە ماستەر کارد دێت لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی جوزدانی زێن کاش؟

کارتەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەگەڵ جزدانەکەدا هەڵدەوەشێتەوە و ناتوانرێت دووبارە چالاک بکرێتەوە.

ئەو باجانە چین کە دەبێت بدرێت لە پڕۆسەکانی ماستەر کارد؟

کرێی ماستەرکارت بۆ هەر مامەڵەیەک لە لینکەکانی خوارەوەدا هاتوو لە:

جزدانی تاکەکان: https://zaincash.iq/ku/personal/limits-and-fees

جزدانی کاروبار: https://zaincash.iq/ku/business/limits-and-fees

 

چی بکەم لەکاتی دۆزینەوەی ماستەر کارد وون بوو؟

دەتوانیت ڕاگرتنی ماستەرکاردەکەت لاببەیت بە ئەنجامدانی ئەم هەنگاوانە:
1. بچۆ ژوورەوە بۆ ئەپلیکەیشنی زەین کاش.
2. "ماستەرکارد" لە پەڕەی سەرەکی هەڵبژێرە
3. لابردنی ڕاگرتنی کارت هەڵبژێرە.
4. کۆدی نهێنی جزدانەکەت بنوسە.
5. کارتەکە بە سەرکەوتوویی چالاک دەکرێتەوە و دەتوانیت بەکاری بهێنیت.

لەکاتی بزر بوونی کارتەکە چۆن پارەی ماوە ڕابکێشم؟

بۆ ڕاکێشانی پارە لە کارتی ماستەرکاردی ونبوو، تکایە شوێن ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بکەوە:

چوونە ناو ئەپڵیکەیشنی جزدانی زين كاش و هەڵبژاردنی ئایکۆنی "کارتى ماستەرکارت"

داگرتنی هەڵبژاردەی گواستنەوە بۆ جزدان

پەڕەیەکی نوێت بۆ دەردەکەوێت کە پێویستی بە داخڵکردنی ئەو بڕە پارەیە هەیە کە مەبەستە بگوێزرێتەوە بۆ جزدانەکە

ڕووکارێک دەردەکەوێت کە وردەکارییەکانی ئەو بڕە پارەیەی مەبەستە بگوێزرێتەوە و کرێی گواستنەوەکەی تێدایە

دواتر پەنجە بنێ بە ناردن و بڕە پارەکە لە کارتی ماستەرکارتەوە دەگوازرێتەوە بۆ باڵانسی جزدانەکە

چی بکەم لەحاڵەتی وون کردنی کارتی ماستەر کارد؟

دەتوانیت بە شێوەیەکی کاتی کارتەکەت ڕابگریت لە ئەگەری بزر بوون بە پەیڕەوکردنی ئەم هەنگاوانە:
1. بچۆ ژوورەوە بۆ ئەپلیکەیشنی زەین کاش.
2. "ماستەرکارد" لە پەڕەی سەرەکی هەڵبژێرە.
3. "ڕاگرتنی کارت" هەڵبژێرە.
4. کۆدی نهێنی جزدانەکەت بنوسە.
5. کارتەکە ڕادەگیرێت و ناتوانیت کارت بەکاربهێنیت تاوەکو ڕاگرتنەکە هەڵنەگیرێت.

چی بکەم لەحاڵەتی لەیاد کردنی ژمارەی نهێنی ماستەر کارد یان 3 جار داخڵ کردنی بە هەڵە؟

دەتوانیت کۆدی نهێنی ماستەر کارد بنێریتەوە بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە:
1. لە ڕووکاری سەرەکی ماستەر کارد هەڵبژێرە.
2. دووبارە ناردنی کۆدی نهێنی ماستەر کارد هەڵبژێرە.
3. داوات لێدەکرێت PIN ی جزدانی زێن کاش دابنێیت.
4. نامەیەکت پێدەگات کە PIN ی تایبەت بە ماستەر کاردی تێدایە.
 

چۆن ماستەر کارد بەکاربهێنم لەئامێرەکانی POS؟

 

بۆ بەکارهێنانی کارتەکە لە ئامێرەکانی POS
1. کارتەکە بخەرە ناو ئامێری POS.
2. کۆدی PIN کارتەکە (پێشتر لە ڕێگەی کورتەنامە وەرگیراوە) داخڵبکە
دوای تەواوکردنی پرۆسەکە، نامەیەکت پێدەگات کە ئاگادارت دەکاتەوە کە پرۆسەکە ئەنجامدراوە
چۆن ماستەر کارد بەکاربهێنم لەئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ATM؟

 

بۆ بەکارهێنانی کارتەکە لەئامێرەکانی ATM
1. کارتەکە بخەرە ناو ئامێری ATM
2. کۆدی PIN ی تایبەت بە کارتەکە بنووسە (کە پێشتر لە ڕێگەی کورتەنامە وەرگیراوە). ئەگەر لەبیرتچوو، دەتوانیت لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زێن کاشەوە دووبارە بنێریتەوە بە هەڵبژاردنی ماستەر کارد و کرتەکردن لەسەر "ناردنەوەی ژمارەی نهێنی"پاشان لەڕێگەی کورتە نامەیەکەوە کۆدی PIN پێدەگات.
3. ئەو بڕە پارەیەی کە دەبێ وەربگیرێت بنووسە.
دوای تەواوکردنی پرۆسەی ڕاکێشانی پارە، کورتەنامەیەکت لەسەر ژمارەی جزدانەکەت پێدەگات کە ئاگادارت دەکاتەوە کە پرۆسەکە بەسەرکەوتووی جێبەجێکراوە
 
چۆن ماستەر کارد بەکاربهێنم لە ماڵپەرە بازرگانیە ئەلیکترۆنیەکان e-commerce؟

Use in POS devicesئەو ماڵپەڕە بکەرەوە کە دەتەوێت شتومەکی لێیبکڕیت.
بۆ شێوازی پارەدان ماستەر کارد هەڵبژێرە.
16 ژمارەی زنجیرەیی کە لەسەر کارتەکەدا هەیە، لە شوێنی پێویست داخڵبکە.
بەرواری بەسەرچوون داخڵبکە کە لە پشتی کارتەکەدا هەیە.
کۆدی CVC ی 3 ژمارەیی کە لە پشتی کارتەکەدایە داخڵبکە.
ناو بە زمانی ئینگلیزی بنووسە (ناوەکەت لەسەر کارتی جزدان لەنێو ئەپڵیکەیشنی زێن کاش لە ژێر بژاردەی “ماستەر کارد” و لەسەر کارتی ڕاستەقینە دەنووسرێت)
ناونیشانی گەیاندن دابنێ
دوای تەواوکردنی پرۆسەی کڕین، نامەیەکت پێدەگات کە ئاگادارت دەکاتەوە پرۆسەی کڕین بەسەرکەوتووی ئەنجامدراوە
 

لەکوێ دەتوانم ماستەر کارد بەکاربهێنم؟

 

دەتوانرێت کارتەکە بەکاربهێنرێت لە:
ماڵپەڕەکانی بازرگانییە ئەلیکترۆنی.
ئامێرەکانی ATM.
ئامێرەکانی POS.
ئامێرەکانی POC.
 
چۆنیەتی بینینی مێژووی مامەڵەی ماستەرکارد (مامەڵەکانم)

 

لە ماڵپەڕی سەرەکییەوە، پەنجە بنێ بە "ماستەرکارتەکەت"
دراو هەڵبژێرە و بڕۆرە خوارەوە "مامەڵەکانم"دا هەموو مامەڵەکانت دەبینی.
چۆن دەتوانم کارتی ماستەر کارد پڕبکەمەوە؟

 

دەتوانیت کارتی ماستەر کارد پڕبکەیتەوە لە ڕێگەی جزدانی زێن کاشەوە کە پێشتر بەستراوەتەوە بە کارتەکە، بە پەیڕەوکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە:
1. چوونە ژوورەوە بۆ ئەپلیکەیشنی زێن کاش.
2. هەڵبژێرە ماستەر کارد
3. پەنجە لەسەر بژاردەی “پڕکردنەوەی باڵان” دابگرە.
4. هەڵبژاردەی جۆری باڵانسی پێویست بە دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریکی.
5. بڕی پارەکە بنووسە.
6. پەنجە لەسەر نارد دابگرە، پاشان کۆدی نهێنی جزدانەکە تۆماربکە و دەستبەجێ کارتەکە پڕدەبێتەوە.
چۆن کارتی والێت کارد کارا بکەم؟

لە پەڕەی سەرەکییەوە، کلیک لەسەر وێنەی کارتەکەت بکە.

پەنجە بنێ بە "کارت چالاک بکە" و زانیارییەکان (ژمارەی زنجیرەیی ٩ ژمارەیی) لە خوارەوەی کارتەکەیە

پەنجە بنێ بە "دڵنیاکردنەوە". شاشەیەکی پشتڕاستکردنەوە دەردەکەوێت کە ئاماژەیە بۆ چالاککردنی سەرکەوتوو. نامەیەکی کورتت پێدەگات کە کۆدی نهێنی ٤ ژمارەیی کارتەکەی تێدایە.

چۆنێتی داواکردنی ماستەر کارد زێن کاش؟

لە ماڵپەڕی سەرەکییەوە، کلیک لەسەر "ڕێبەری داوای بکە و دوو ژمارە هەبە"، پاشان "ماستەرکارد (والِت كارد)" هەڵبژێرە. 
ڕووکاری ماستەرکارد (واڵت کارت) دەردەکەوێت.
 کلیک لە "هەر ئێستا داوای بکە." ئەو ناوەی کە لەسەر کارتەکە چاپ دەکرێت دەردەکەوێت. کلیک لە "دڵنیاکردنەوە" بکە. "وردەکارییەکانی ناونیشان" پڕبکەرەوە و کرتە لە "ئەنجامدان" بکە. وردەکارییەکانی داواکارییەکە دەردەکەون (بڕ، کاتی گەیاندن، و ناونیشان).

مامەڵەکە پشتڕاست بکەرەوە بە داخڵکردنی کۆدی نهێنی. کاتی گەیاندن بۆ بەغدا ٧٢ کاتژمێرە، لە کاتێکدا گەیاندن بۆ پارێزگاکانی تر ٣-٥ ڕۆژی کارکردنی دەوێت. کارتەکە خۆی بەخۆڕاییە؛ تەنها نرخی گەیاندن 5 هەزار دیناری عێراقییە.