بۆ ناردنی پارە لە ڕێگەی خزمەتگوزاری وێستەرن یونیۆنەوە، تکایە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پێڕەو بکە:
1. ئەپی زەین کاش بکەرەوە، لە ڕووکاری سەرەکییەوە بڕۆ بۆ بەشی پارەدانەکان، پاشان ناردن و وەرگرتنی پارە هەڵبژێرە، لە لیستی جۆری گواستنەوە وێستەرن یونیۆن هەڵبژێرە و پاشان کلیک لەسەر ناردنی پارە بکە.
2. ناوی ئەو وەرگرە هەڵبژێرە کە دەتەوێت پارەکەی بۆ بنێریت (دەبێت وەرگرەکە پێشتر زیادکرابێت و پەسەندکرابێت).
3. ڕەزامەندی لەسەر ئاگادارکردنەوەی فرتوفێڵ بدە.
4. زانیارییەکانی گواستنەوەکە پڕبکەرەوە، ڕەزامەندی لەسەر مەرج و ڕێساکان و بەیاننامەی پاراستنی نهێنی بدە، پاشان کلیک لەسەر دواتر بکە.
5. پرۆسەکە بە بەکارهێنانی کۆدی نهێنی و ناسینەوەی دەموچاوی سێ ڕەهەندی پشتڕاستبکەرەوە، پاشان کلیک لەسەر ناردن بکە.
6. نامەیەک دەردەکەوێت کە سەرکەوتنی پرۆسەکە پشتڕاستدەکاتەوە لەگەڵ کۆدی گواستنەوەکە بۆ ئەوەی لەگەڵ وەرگرەکەدا هاوبەشی پێبکەیت.
بۆ وەرگرتنی پارە لە سەرانسەری جیهانەوە لە ڕێگەی خزمەتگوزاری وێستەرن یونیۆن، تکایە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پێڕەو بکە:
1. ئەپی زەین کاش بکەرەوە، لە ڕووکاری سەرەکییەوە بڕۆ بۆ بەشی پارەدانەکان، پاشان ناردن و وەرگرتنی پارە هەڵبژێرە. لە لیستی جۆری گواستنەوە وێستەرن یونیۆن هەڵبژێرە و پاشان کلیک لەسەر وەرگرتنی پارە بکە.
2. خانە داواکراوەکان پڕبکەرەوە و ڕەزامەندی لەسەر مەرج و ڕێساکان و بەیاننامەی پاراستنی نهێنی بدە، پاشان کلیک لەسەر پشتڕاستکردنەوە بکە.
3. لە ڕووکاری پێداچوونەوەدا دڵنیا ببەرەوە لە زانیارییەکانی پرۆسەکە، پاشان کلیک لەسەر وەرگرتنی پارە بکە.
4. کۆدی نهێنی جزدانەکەت بنووسە بۆ پشتڕاستکردنەوەی وەرگرتنەکە. بڕی پارەکە ڕاستەوخۆ دەخرێتە سەر باڵانسی جزدانەکەت، و نامەیەک دەردەکەوێت کە سەرکەوتنی پرۆسەی وەرگرتنەکە پشتڕاستدەکاتەوە.
تێبینییە گرنگەکان:
• دەبێت ناوی وەرگرەکە بە زمانی ئینگلیزی بە تەواوی هاوشێوەی ئەو ناوە بێت کە لە جزدانی زەین کاشدا تۆمارکراوە. دەکرێت سەیری ناوی پەسەندکراو بکرێت لە ڕێگەی چوونە ناو خزمەتگوزاری وێستەرن یونیۆن لە ئەپی زەین کاشدا، کە ناوەکە لە بەشی سەرەوەی شاشەکە لە ناو تێبینییەکەدا دەردەکەوێت.
• دەبێت دراوی ئەو حواڵەیەی بۆت نێردراوە بە دیناری عێراقی بێت.
دەکرێت تێچووی ناردنی پارە و نرخی ئاڵوگۆڕی خزمەتگوزاری وێستەرن یونیۆن بزانیت لە ڕێگەی تایبەتمەندی "هەژمارکردنی باج" لە ئەپی زەین کاشدا بە پێڕەوکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە:
1. ئەپی زەین کاش بکەرەوە، لە ڕووکاری سەرەکییەوە بڕۆ بۆ بەشی پارەدانەکان، پاشان ناردن و وەرگرتنی پارە هەڵبژێرە، لە لیستی جۆری گواستنەوە وێستەرن یونیۆن هەڵبژێرە.
2. کلیک لەسەر هەژمارکردنی باج بکە.
3. زانیارییە داواکراوەکان پڕبکەرەوە وەک وڵاتی وەرگر، دراوی وەرگر، شێوازی ڕادەستکردن، لەگەڵ بڕی پارەکە.
4. کلیک لەسەر هەژمارکردنی باج بکە.
5. ئەم زانیارییانەی خوارەوە دەردەکەون:
• بڕی نێردراو (بەبێ تێچووەکان).
• تێچووی ناردن (بەپێی وڵات، بڕی پارەکە، و شێوازی ڕادەستکردن).
• تێچووی وردبینی 5,280 دیناری عێراقی.
• کۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی کە پێویستە بدرێت.
• نرخی ئاڵوگۆڕی دراو کە بەپێی ڕێساکانی وێستەرن یونیۆن دیاری دەکرێت.
• ئەو بڕە پارەیەی کە وەردەگیرێت بەپێی دراوی وڵاتەکە.
سنووری گواستنەوە پشت دەبەستێت بە سنوورەکانی جزدانەکەت، لەگەڵ سنووری مانگانەی 1,500,000 د.ع (کرێیەکان بێبەشن).
بەڵێ، دەتوانیت ئەو حواڵەیەی ناردووتە لە ڕێگەی ئەپی زەین کاشەوە بگەڕێنیتەوە ئەگەر لەلایەن وەرگرەکەوە وەرنەگیرابێت. تکایە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پێڕەو بکە:
1. ئەپی زەین کاش بکەرەوە، لە ڕووکاری سەرەکییەوە بڕۆ بۆ بەشی پارەدانەکان، پاشان ناردن و وەرگرتنی پارە هەڵبژێرە. لە لیستی جۆری گواستنەوە وێستەرن یونیۆن هەڵبژێرە.
2. ئەو حواڵەیەی دەتەوێت بگەڕێتەوە لە لیستی گواستنەوەکانم هەڵبژێرە. زانیارییەکانی حواڵە نێردراوەکە دەردەکەوێت، پاشان کلیک لەسەر گەڕانەوە بکە.
3. پرۆسەکە بە داخلکردنی کۆدی نهێنی جزدانی زەین کاش پشتڕاستبکەرەوە.
4. شاشەیەک دەردەکەوێت کە سەرکەوتنی پرۆسەی گەڕانەوەکە پشتڕاستدەکاتەوە، و بڕە پارە گەڕاوەکە ڕاستەوخۆ دەخرێتە سەر باڵانسی جزدانەکە.
تێبینییەکان:
• بڕی حواڵەکە لەگەڵ تێچووەکەیدا دەگەڕێنرێتەوە بەبێ ئەژمارکردنی تێچووی وردبینی، ئەگەر مێژووی حواڵەکە لە 90 ڕۆژ زیاتر نەبووبێت.
• ئەگەر حواڵەکە لە 90 ڕۆژ زیاتر بووبێت، تەنها بڕی حواڵەکە دەگەڕێنرێتەوە بەبێ تێچووەکەی.
بەڵێ، دەکرێت ناوی وەرگر بۆ حواڵەی وێستەرن یونیۆن دەستکاری بکرێت بە مەرجێک دەستکاریکردنەکە تەنها بەشێکی بێت و گۆڕینی ناوەکە بە تەواوی نەگرێتەوە. دەبێت ناوە نوێیەکە وەک وەرگر زیاد بکرێت و پێشوەختە پەسەند بکرێت پێش هەڵبژاردنی.
هەنگاوەکان بەم شێوەیەن:
1. ئەپی زەین کاش بکەرەوە، لە ڕووکاری سەرەکییەوە بڕۆ بۆ بەشی پارەدانەکان، پاشان ناردن و وەرگرتنی پارە هەڵبژێرە، لە لیستی جۆری گواستنەوە وێستەرن یونیۆن هەڵبژێرە.
2. ئەو حواڵەیە لە لیستی گواستنەوەکانم هەڵبژێرە کە دەتەوێت ناوی وەرگرەکەی دەستکاری بکەیت. زانیارییەکانی حواڵە نێردراوەکە دەردەکەوێت.
3. کلیک لەسەر گۆڕینی ناو بکە و ناوی وەرگرە نوێیەکە لەو لیستەی کە دەردەکەوێت بۆ خانەی وەرگرەکە هەڵبژێرە.
4. کلیک لەسەر ناردن بکە. شاشەیەک دەردەکەوێت کە سەرکەوتنی پرۆسەی گۆڕینی ناوەکە پشتڕاستدەکاتەوە.
بەڵێ، کرێی وردبینی زیادە هەیە کە بڕی پێنج هەزار و ٢٨٠ دیناری عێراقییە بەسەر گواستنەوەی وێستەرن یونیون کە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زەین کاشەوە دەنێردرێت، بەپێی بڕیارەکانی بانکی ناوەندی عێراق.
نەخێر، ناتوانرێت پارەی باجى کارگێڕی بگەڕێنرێتەوە.
دەکرێت لیستی ئەو وڵاتانەی کە دەتوانیت پارەیان بۆ بنێریت لە ڕێگەی خزمەتگوزاری وێستەرن یونیۆنەوە لە ڕێگەی ئەپی زەین کاشەوە بزانیت بە پێڕەوکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە:
• لە ڕووکاری سەرەکی ئەپی زەین کاشەوە، بەشی پارەدانەکان هەڵبژێرە، پاشان ناردن و وەرگرتنی پارە.
• جۆری گواستنەوە وەک وێستەرن یونیۆن هەڵبژێرە.
• زیادکردنی وەرگری نوێ هەڵبژێرە.
• وڵاتی وەرگرەکە هەڵبژێرە.
لیستی ئەو وڵاتانەت بۆ دەردەکەوێت کە بەردەستن، وە دەتوانیت لە ڕێگەی شریتی گەڕان لە سەرەوە بەدوای ناوی وڵاتەکەدا بگەڕێیت. لە حاڵەتێکدا ئەگەر ناوی وڵاتەکە دەرنەکەوت، داوای لێبوردن دەکەین چونکە ناتوانرێت پارەی بۆ بنێردرێت.
هیچ سنوورێک نییە بۆ بڕی ئەو حواڵەیەی کە لە ڕێگەی خزمەتگوزاری وێستەرن یونیۆنەوە لە ڕێگەی جزدانی زەین کاشەوە وەردەگیرێت، بە مەرجێک کۆی گشتی باڵانسی جزدانەکە دوای وەرگرتنی حواڵەکە لە سەقفی باڵانسی جزدانەکە کە 10,000,000 دیناری عێراقی زیاتر نەبێت.
بۆ سڕینەوەی وەرگرێک لە لیستی وەرگرەکانی خزمەتگوزاری وێستەرن یونیۆن، تکایە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پێڕەو بکە:
1. ئەپی زەین کاش بکەرەوە، لە ڕووکاری سەرەکییەوە بڕۆ بۆ بەشی پارەدانەکان، پاشان ناردن و وەرگرتنی پارە هەڵبژێرە، لە لیستی جۆری گواستنەوە وێستەرن یونیۆن هەڵبژێرە.
2. بڕۆ بۆ بەشی لیستی وەرگرەکان.
3. کلیک لەسەر ئایکۆنی دەستکاریکردن بکە کە لە سەرووی لیستەکەدا هەیە.
4. کلیک لەسەر ئایکۆنی سڕینەوە بکە کە لە تەنیشت ناوی ئەو وەرگرەیە کە دەتەوێت بیڕەشێنیتەوە.
بۆ زیادکردنی وەرگرێکی نوێ بۆ ناردنی پارە لە ڕێگەی خزمەتگوزاری وێستەرن یونیۆنەوە، تکایە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بە وردی پێڕەو بکە:
1. ئەپی زەین کاش بکەرەوە، لە ڕووکاری سەرەکییەوە بڕۆ بۆ بەشی پارەدانەکان، پاشان ناردن و وەرگرتنی پارە هەڵبژێرە، لە لیستی جۆری گواستنەوە وێستەرن یونیۆن هەڵبژێرە.
2. لیستی وەرگرەکان هەڵبژێرە، پاشان زیادکردنی وەرگری نوێ، و دواتر زانیارییە داواکراوەکان پڕبکەرەوە.
3. دڵنیا ببەرەوە کە ناوەکە ڕێک هاوشێوەی ئەوە بێت کە لە ناسنامەی وەرگرەکەدا نووسراوە، وە ژمارەی پیتەکان لە 83 پیت زیاتر نەبێت.
4. کلیک لەسەر پاراستن بکە، داواکارییەکەت لە ماوەی 24 کاتژمێردا پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و دەتوانیت لە ڕێگەی لیستی وەرگرەکان یان نامە ئاگادارکردنەوەکانی ئەپەکەوە چاودێری دۆخی داواکارییەکەت بکەیت.
تێبینییە گرنگەکان:
• بەرزترین ڕێژە بۆ زیادکردنی وەرگری نوێ لە هەمان مانگدا 5 وەرگرە.
• ناتوانرێت وەرگرێک زیاد بکرێت کە پێشتر بوونی هەبێت و دۆخی داواکارییەکەی لەسەر پەسەندکراو، ڕەتکراوە، یان لەژێر پێداچوونەوەدا بێت.
بۆ ناردنی پارە بۆ ئەژمێری بانکی لە ڕێگەی خزمەتگوزاری وێستەرن یونیۆنەوە، تکایە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پێڕەو بکە:
1. ئەپی زەین کاش بکەرەوە، لە ڕووکاری سەرەکییەوە بڕۆ بۆ بەشی پارەدانەکان، پاشان ناردن و وەرگرتنی پارە هەڵبژێرە، لە لیستی جۆری گواستنەوە وێستەرن یونیۆن هەڵبژێرە و دواتر کلیک لەسەر ناردنی پارە بکە.
2. ناوی ئەو وەرگرە هەڵبژێرە کە پێشتر زیادکراوە و پەسەندکراوە.
3. ڕەزامەندی لەسەر ئاگادارکردنەوەی فرتوفێڵ بدە.
4. زانیارییەکانی گواستنەوەکە پڕبکەرەوە وەک دراو، بژاردەکانی وەرگرتن کە لێرەدا هەڵبژاردنی بۆ حیسابی بانکییە، لەگەڵ بڕی پارەکە.
5. ناوی بانکەکە لەو لیستەی دەردەکەوێت هەڵبژێرە، پاشان ژمارەی حیسابی بانکی و مەبەستی حواڵەکە بنووسە.
6. کلیک لەسەر دواتر بکە بۆ چوونە سەر قۆناغی پشکنین لە ڕێگەی ناسینەوەی دەموچاوی سێ ڕەهەندی و پرۆسەکە بە بەکارهێنانی کۆدی نهێنی جزدانەکە پشتڕاستبکەرەوە. ڕووداوێکی پشتڕاستکردنەوەت بۆ دەردەکەوێت کە سەرکەوتنی پرۆسەکە و ژمارەی حواڵەکە پیشان دەدات.